پێشمه‌رگه‌ رێگاى سه‌ره‌کى موسڵ باشیک کۆنترۆڵ ده‌کات

10/23/2016 9:51:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان رێگاى سه‌ره‌کى شارى موسڵ و باشیک و چه‌ند گوندێکى ئه‌و سنوره‌ کۆنترۆڵ ده‌کات .

په‌یامنێرى جه‌ماوه‌رنیوز له‌میحوه‌رى باشک رایگه‌یاند کاتژمێر 7ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 23 ى تشیرینى یه‌که‌مى 2016 هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌هه‌ردو میحوه‌رى باشیک و ناوه‌ران هێرشیان ده‌ستپێکرد و توانیان چه‌ند گوندێک ئازاد بکه‌ن و رێگاى سه‌ره‌کى نێوان شارى موسڵ و باشک کۆنترۆڵ بکه‌ن .


ووتیشى هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ میحوه‌ری باشیک له‌ پێشڕه‌ویدایه‌و به‌ کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێک هێزه‌کان له‌ میحوه‌ره‌کانی باشیک و ناوه‌ران یه‌کیان گرته‌وه‌و باشیک به‌ته‌واوه‌تى له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ گه‌مارۆدراوه‌  .

ئه‌وه‌شى خسته‌رو که‌ گونده‌کانى (ئه‌ بو جورجورعه‌ و عمرقاپچى و فازیله‌ ئازادکران و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕویدان بۆ کۆنترۆڵکردنى باشیک و شوێنه‌کانى دیکه‌ى میحوه‌ره‌که‌ .


زۆرترین خوێندراو