له‌میحوه‌رى باشیک پێشمه‌رگه‌ به‌ دریژاى ٢٠ کم و قوڵاى ١٠ کم به‌ره‌وپێشچوون

10/23/2016 11:41:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌له‌میحوه‌رى باشیک گۆڕپانى شه‌ڕ به‌ دریژاى ٢٠ کم  و قوڵاى ١٠ کم کۆنترۆڵ کردو له‌ئێستادا پێشمه‌رگه‌ خه‌ریکى خه‌نده‌ق لێدانه‌.

سه‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى ئه‌مڕۆى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌رى باشیک، عه‌قید عه‌تا حاجى عه‌لى ئه‌ندامى ده‌زگاى کاوبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  له‌میحوه‌رى باشیک به‌جه‌ماوه‌رنیوزى  راگه‌یاند” له‌ کات ژمێر  6:30 خوله‌کى به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌رى باشیکه‌وه‌ به‌ پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى پێشتر دایانرشتبوو بۆ  هێرشکرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌‌و باره‌گاکانى داعش له‌و سنوره‌‌و تونرا 15 گوندى ئه‌و سنوره‌ کۆنترۆڵ بکرێته‌وه‌ .

وتیشی:"ئه‌و پلانه‌ى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دانرابو به‌سه‌رکه‌وتووانه‌ ئه‌نجامدرا‌ گۆڕپانى شه‌ڕ به‌ دریژاى ٢٠ کم  و قوڵاى ١٠ کم کۆنترۆڵ کراو له‌ئێستادا پێشمه‌رگه‌ خه‌ریکى خه‌نده‌ق لێدانه‌".

عه‌قید عه‌تا حاجى عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵى پاکردنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌ن له‌پاشماوه‌ى چه‌کداره‌کانى داعش.

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌ زیانێکى زۆریان به‌چه‌کدارانى داعش گه‌یاندووه‌ چه‌ندینا کوژراون له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ش 3 شه‌هید و 5 بریندار هه‌یه‌ .

 شایانى باسه‌ له‌درێژه‌ ئۆپراسیۆنى ئازادکردنى شارى موسڵ که‌ماوه‌ى 7 رۆژه‌ ده‌ستى پێکردووه‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌رى باشیک و ناوه‌ران ده‌ستى پێکردووه‌ و چه‌ندین گوند کۆنترۆڵ کراون .


زۆرترین خوێندراو