به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌رى باشیک و ناوه‌ران به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

10/24/2016 6:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2016 ،به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌له‌ سنورى باشک و ناوه‌ران به‌سه‌رکرده‌وه‌و له‌نزیکه‌وه‌ ده‌ستخۆشى له‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌کرد بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى تۆماریان کرد.

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود دواى ئازادکردنى گونده‌کانى میحوه‌رى باشیک و ناوه‌ران سه‌ردانى زنجیره‌ چیاى باشیک و ناوه‌رانى کرد له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌کانه‌وه‌ پێشوازیکراو گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر ره‌وشى ئێستاى به‌ره‌کانى شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستان .

له‌وسه‌ردانه‌دا به‌وردى باس له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى کراو ئاماژه‌درا به‌ وه‌رى پۆڵاینى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وهێزه‌کانى دیکه‌ى سنوره‌که‌ له‌خۆڕاگریان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى داعش وروخانى وره‌و پاشه‌کشه‌ کردنى چه‌کدارانى داعش  .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ستخۆشى له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرد له‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش  ، که‌هه‌میشه‌ له‌پێناو به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان خۆیان کردۆته‌ قه‌ڵغان وروبه‌روى دومنان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها  جه‌ختى کرده‌وه‌ له‌ جێ به‌جێ کردنى پلانى ئۆپراسیۆنى ئازادکردنه‌وه‌ى شارى موسڵ به‌به‌شدارى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى ئه‌نجامدراوه‌ تاوه‌کو به‌یه‌کجاره‌کى چه‌کدارانى داعش له‌ناوچه‌ که‌وه‌ده‌ر بنێن .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سڵاو درودى پێشکه‌شى گیانى شه‌هیدان کردو هیواى چاکبونه‌وه‌ى بۆ برینداره‌کان خواست و ووتیشى شه‌هیدان گه‌یشتنه‌ کاروانى نه‌مران له‌پێناو خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا بۆیه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ گرتویانه‌ته‌ ئه‌ستۆ ئه‌رکێکى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ى و مرۆڤایه‌تیه‌ که‌له‌پێناو ئاشتى و دیموکراسى و ئارامى ناوچه‌که‌ به‌رامبه‌ر به‌ تاقمێکى سه‌رلێشێواوى دوژمنى مرۆڤایه‌تى بونه‌ته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو