پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ى هێرشى خۆیانه‌وه‌ به‌ته‌واوى ده‌ورى شارى موسڵیان گرتووه‌

10/24/2016 7:36:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژانسه‌ جیهانییه‌کان سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ره‌کانى خۆیانه‌وه‌ به‌ ته‌واوى ده‌ورى شارى موسڵیان گرتووه‌. به‌پێى ئه‌و ئاژانسانه‌، پێشمه‌رگه‌ ئێستا ته‌نیا ٧ کیلۆمه‌تر له‌ موسڵه‌وه‌ دووره‌.

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، نوێنه‌رى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانیى دژى داعش و وته‌بێژى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ باسیان له‌ زیادکردنى چالاکییه‌کانیان له‌ دژى داعش کردووه‌. له‌ دوو تویتدا هه‌ر یه‌ک له‌ برێت ماکگۆرک نوێنه‌رى تایبه‌تیى باراک ئۆباما سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش و هه‌روه‌ها وته‌بێژى ئه‌و هێزه‌ ڕایانگه‌یاند که‌ هێزى ئاسمانیى هاوپه‌یمانان هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر بنکه‌ و مۆڵگه‌ى چه‌کدارانى داعش زیاتر کردووه‌.

پێشتر سوپاى عێراق بڵاویکرده‌وه‌‌،‌ له‌ هێرشێکى  فڕۆکه‌کانى هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر موسڵ، گه‌وره‌ یاریده‌ده‌رێکى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى به‌ناوى ئه‌بو ئوسامه‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى داعش که‌ له‌گه‌ڵیدا بوون کوژراون.


زۆرترین خوێندراو