به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى سۆسیالیست پێشوازى له‌ شاندێکى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌کات

10/26/2016 5:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کاتژمێر 10 ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 26 تشرینى یه‌که‌مى 2016 سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند پێشوازى کرد له‌ (حاجى ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى کوردستان و وه‌فدى هاوڕێى .

له‌دیدارێکى دۆستانه‌دا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌خێرهاتنى وه‌فدى میوانى کرد و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌سه‌ردانه‌که‌، هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوو حزب کرا که‌ له‌ خه‌باتى شاخه‌وه‌ تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کى باش و پته‌و بوه‌و له‌ ڕووى هه‌ڵوێستى نیشتمانیشه‌وه‌ هه‌رچیه‌کیان پێکرابێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان به‌ ئه‌نجامیان گه‌یاندوه‌ . 

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فده‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى کوردستان ته‌ئکیدیان له‌ توندوتۆڵ کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کان کردوه‌ هه‌روه‌ک چۆن له‌ ڕابردوو هاوهه‌ڵوێست و هاوسه‌نگه‌ر بوون ئێستاش هه‌ر به‌و ڕۆحیه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کان بره‌وى زیاترى پێبدرێت ، و هه‌وڵ بدرێت کار بۆ ئاشته‌وایى گشتى بکرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى کوردستان.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌ گرنگیدانى زیاتر به‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و کارئاسانى بۆ کاروباره‌ ئیدارییه‌کانى له‌پێناو بوژانه‌وه‌ى سه‌رخان و ژێر خانى ئابورى سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى قه‌یرانه‌کان.


زۆرترین خوێندراو