له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ ڕێز له‌ زمانى کوردى ناگیرێت

10/26/2016 6:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕه‌خنه‌ له‌ حکومه‌تى به‌غدا ده‌گرێت به‌وه‌ى که‌ ڕێز له‌ زمانى کوردى ناگرێت.

 فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى دیدارى مێریدا ڕایگه‌یاند له‌ عێراقدا ڕێز له‌ ‌زمانى کوردى ناگیرێت. مسته‌فا وتى ئێمه‌ له‌ خۆمانه‌وه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست نه‌کردووه‌ و پێویسته‌ یه‌کێتیى وڵاتیش ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ‌بێت.

هه‌ر له‌ پانێله‌که‌دا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان وتی: به‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌وه‌ له‌ عێراقدا ڕێز له‌ زمانى کوردى ناگیرێت، ئه‌گه‌ر من نووسراوێک به‌ کوردى بۆ به‌غدا بنێرم پشتگوێ ده‌خرێت. وتیشى وه‌زیرى که‌نه‌دى سه‌ردانمان ده‌که‌ن، هه‌مان قسه‌ به‌ ئینگلیزى ‌و فه‌ره‌نسى دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌،که‌ لێى ده‌پرسین بۆ دووباره‌ت کردووه‌ ده‌ڵێت فه‌رمانى ده‌ستووره‌.


زۆرترین خوێندراو