ڕانیه‌ ... مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆپشان ئه‌نجامده‌ده‌ن

12/5/2016 5:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

هه‌ردى لۆته‌رى – رانیه‌ 





هاوشێوه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران شارى سلێمانیى ئه‌مڕۆ له‌ شارى ڕانییه‌ ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆپشاندانیان ئه‌نجام داو دژى بێ وه‌ڵامى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر داواو خواستى مامۆستایان

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکشیاندا مامۆستایانى ناڕازى بۆ که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌وانه‌ به‌رده‌وام له‌ بایکۆتى ده‌وامى خوێندن به‌هیچ جۆره‌ فشارێک ناگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌کانى خوێندن  تاوه‌کو خواست و داواى مامۆستایان و فه‌رمان به‌ران جێ به‌جێ ده‌کرێت. 

له‌به‌شێکى ترى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى مامۆستایانى ناڕازى دا نیگه‌رانى خۆیان ڕاگه‌یاند له‌ ده‌سگیرکرندنى مامۆستایانى سلێمانى داواکارن له‌ به‌رپرسانى پارێزگاى سلێمانى که‌ چى تر فشارى هاوشێوه‌ نه‌خه‌نه‌ سه‌ر مامۆستایانى ناڕازی. جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ درێژه‌ به‌ بایکۆت ده‌ده‌ن ده‌رگاى خوێندنگاکان ناکه‌نه‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو