بارزانى و سوپاسالارى عێراق پڕۆسه‌ى ئازادکردنى موسڵ تاوتوێ ده‌که‌ن

12/5/2016 5:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 5 ى کانونى یه‌که‌مى 2016 له‌ سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ فه‌ریقى یه‌که‌م عوسمان عه‌لى فه‌رهود ئه‌لغانمى سوپاسالارى عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد که‌ له‌فه‌ریق ڕوکن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ده‌مین فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، فه‌ریق ڕوکن عه‌ندولئه‌میر یاره‌ڵڵا جێگرى سوپاسالارى عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش و لیوا ڕوکن سه‌عد ئه‌لعه‌للاق به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى سه‌ربازی.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ورده‌کارییه‌کانى پڕۆسه‌ى ئازادکردنى موسڵ خرایه‌ به‌رباس و ستایشى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق کرا.

هه‌ر له‌ دیداره‌که‌دا هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق له‌ پرۆسه‌ى ئازادکردنى موسڵدا به‌رز نرخێندرا و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ کرایه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو