ژماره‌یه‌ک ڕاوچى ده‌ستگیر ده‌کرێن

12/5/2016 5:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان دیاریه‌کى سروشتن بۆ مرۆڤایه‌تى و موڵکى هه‌موانن هاوکات پاراستن و پارێزگارى لێکردنیان ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌موانه‌ ، جێگه‌ى داخه‌ تائێستاش له‌هه‌ندێ جێگه‌ و له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکى نابه‌رپرسه‌وه‌ له‌پێناو حه‌ز و ئاره‌زوویه‌کى تایبه‌تى دا ده‌کرێنه‌ ئامانج و بێڕه‌حمانه‌ لوله‌ى تفه‌نگه‌کانانیان ئاراسته‌ ده‌که‌ن و بێگوێدانه‌ به‌رپرسیارێتى قه‌تل و عامیان ده‌که‌ن ، به‌ڵام کارى ئه‌م سه‌رپێچیکارانه‌ تا کۆتا سه‌رناگرێت چونکه‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وامى مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان ڕێگریه‌کى باشه‌ له‌و کاره‌ دژ به‌ سروشت و ژینگه‌یه‌ و ڕاوچى و سه‌رپێچیکاران ده‌ستگیر ده‌که‌ن .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌قید هێمن کمرخان: به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند :  مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى  پۆلیســى دارســتان و ژینــگه‌ى (شاره‌زوور + بنکه‌ى وارما) له‌پێناو پاراستنى سروشتى سنوره‌که‌یان و پارێزگاریکردن له‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌ى گه‌ڕۆک و خاڵى چاودێریان هه‌یه‌ و له‌و پێناوه‌شداتوانیان( 5) هاووڵاتى سه‌رپێچیکار ده‌ستگیر بکه‌ن له‌سه‌ر ڕاوى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یى کێوى  هاوکات  ده‌ستیش بگرن به‌سه‌ر (3) چه‌کى جۆرى تاپێ‌ دا .


عه‌قید  هێمن کمرخان  جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیرکراوه‌کان و ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى یاسا کران بۆ ئه‌وه‌ى لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێن و  جارێکى تر داواکاره‌ له‌ هاووڵاتیانى به‌ڕێز پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌کانى پۆلیسى دارستان  و پارێزگارى له‌سروشت و ژینگه‌ى کوردستان بکه‌ن . 


زۆرترین خوێندراو