قوباد تاڵه‌بانى : ده‌رگامان کراوه‌یه‌ بۆ ریکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و داواى مافه‌کانمان ده‌که‌ین

12/6/2016 6:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







رۆژى دووشه‌ممه‌  5 ى کانونى یه‌که‌مى 2016 ، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم وتارێکى له‌ شه‌شه‌مین کۆنفرانسى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان له‌ له‌نده‌ن پێشکه‌ش کرد.

له‌ سه‌ره‌تاى وتاره‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌ پلانه‌کان و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رى و چاکسازیانه‌ى که‌ له‌ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیان پێ کردووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ  ڕووبه‌ڕووى کوردستان بۆته‌وه‌.

ده‌قى وتاره‌که‌ى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران:

میوانه‌ به‌ڕێزه‌کان ، خوشک و برایان


ده‌مه‌وێت به‌ گه‌رمى سوپاسى گروپى CWC ( یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین گروپه‌کانى ڕاهێنان و رێکخستنى کۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌کانه‌ تایبه‌ت به‌ ژێرخانى نه‌وت و گاز له‌ جیهان) که‌ دووباره‌ بانگهێشتیان کردمه‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵ ، وا خه‌ریکه‌ نزیک ده‌بینه‌وه‌ له‌ ساڵى 2017 بۆیه‌ ده‌مه‌وێت تێڕوانینى خۆمان و پلانه‌کانمان و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رى و چاکسازیانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه‌ که‌ کردوومانه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دایه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ  ڕووبه‌ڕووى کوردستان بۆته‌وه‌.

ساڵى پار به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌وه‌م پێبڕا که‌ وتارێکتان پێشکه‌ش بکه‌م، و به‌وپه‌ڕى ڕاستگۆییه‌وه‌ ئاسته‌نگه‌کانى بارودۆخى دارایى و ئابورى کوردستانم پێشکه‌شکردن، و جه‌ختم له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ کوردستان چۆن بووه‌ به‌ تاقیگه‌ى قه‌یرانى سیاسى ، دارایى ، مرۆیى و  ئه‌منی. به‌ زه‌قى باسم له‌و سێ شۆکه‌ گه‌وره‌یه‌ کرد که‌ بریتى بوون له‌ ، بڕینى بودجه‌ له‌ لایه‌ن به‌غدا له‌ 2014، جه‌نگ له‌ دژى داعش، وهاتنه‌ ناوه‌وه‌ى به‌ لێشاوى نزیکه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى بۆ هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو ڕۆتیناته‌ زۆره‌ى له‌ کاره‌کان هه‌یه‌ چۆن بووه‌ به‌ هۆکارى ئه‌وه‌ى که‌ بارودۆخى داراییمان ناجێگیر بێت و  واى لێبکات پێوستى به‌ چاکسازى گه‌وره‌ هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌م به‌ هه‌ندێ هه‌نگاوى گرنگ کرد که‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌نرێن، یاخود پلانمان هه‌بووه‌ که‌ هه‌نگاوى بۆبنێین بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى دارایى دروست بکه‌ینه‌وه‌ و گه‌شه‌ى ئابووریمان بگه‌رێنینه‌وه‌ دۆخى پێشووی، ئه‌وه‌یش به‌ له‌خۆگرتنى هه‌ر سێ ئه‌وله‌ویه‌تى حکومه‌ت بۆ چاکسازى که‌ بریتى بوون له‌:

دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ خه‌رجیه‌کانى حکومه‌ت وکه‌م کردنه‌وه‌، دواتر نه‌هێشتنى پشتگیرى پێدانى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌کان و ئه‌نجامدانى چاکسازى گه‌وره‌ له‌ سێکته‌رى کاره‌با، به‌ڵام هه‌ر یه‌کسه‌ر له‌دواى کۆنفرانسه‌که‌ى ساڵى پار ، ڕاسته‌وخۆ روبه‌رووى قه‌یرانێکى تر بووینه‌وه‌ و نرخه‌کانى نه‌وت زیاتر دابه‌زین، ئه‌و هاوکێشیه‌ى بڕینى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا ، جه‌نگ، بارگرانى ئاواره‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو بارودۆخى ئابووری، کورتهێنانه‌که‌مان، سه‌ره‌ڕه‌اى ئه‌وه‌ش دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ 25دۆلار بۆ هه‌ربه‌رمیلێک قه‌رزه‌کانى زیادکردین ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دایه‌کى دارایى گه‌وره‌ترى کردینه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ خه‌رجى ته‌شغیلیمان نزیکه‌ى 460ملیۆن دۆلار بوو، بۆیه‌ ده‌بوو به‌ پلانه‌کانمان دابچینه‌وه‌ و به‌خیڕایى مامه‌ڵه‌ بکه‌ین هه‌ر واشمان کرد. داڕشتنى پێوه‌رى به‌ په‌له‌ بۆ ته‌قه‌شوف و هه‌روه‌ها هه‌نارده‌ى به‌رده‌وامى نه‌وت هاوسه‌نگى نه‌ختینه‌ى حکومه‌تى به‌ره‌و باشتر برد، له‌کاتێکدا که‌ چاکسازیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان ده‌ستیان پێکرد بۆ ئه‌وه‌ى ته‌حه‌دا درێژخایه‌نه‌کان بکه‌نه‌ ئامانج و بتوانن که‌رتى گشتى بگۆڕن و ئابوورى هه‌رێم  هه‌مه‌جۆر بکه‌ن.


به‌دیاریکردنى پێویستیه‌کانى ترى که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بۆشایى نێوان داهات و خه‌رجى مانگانه‌، پیوه‌رێکى نوێمان دانا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێک له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان  پاشه‌که‌وت بکه‌ین به‌ده‌ر له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و هیزه‌ ئه‌منیه‌کان .
ئه‌م پاشه‌که‌وته‌ به‌رده‌وام بووه‌، که‌ بووه‌ته‌ هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌رجه‌م مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به‌ رێژه‌ى یه‌ک له‌سه‌ر سێ واته‌ له‌  750ملیۆن دۆلار بۆ 450 ملیۆن دۆلار.

پێویست ناکات باسى ئه‌وه‌ش بکه‌م که‌ بڕیارێکى له‌م شێوه‌یه‌ چه‌ند قورس بوو ، به‌تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ هێزى کار که‌ بریتین له‌ فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت به‌و ژماره‌ زۆره‌وه‌.
حکومه‌ته‌که‌مان هه‌نگاوى ناوه‌ به‌ره‌و پشت به‌ستن به‌ داهاتى ترى جگه‌ له‌نه‌وت ئه‌ویش به‌ زیادکردنی، نرخ، پاره‌ى ئاو و کاره‌با بۆ به‌کارهێنه‌رانى پیشه‌سازى شان به‌ شانى که‌مکردنه‌وه‌ى پێدانى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌کان. واته‌ به‌نزیکه‌ى له‌ %80 له‌ کورتهێنانى پشتگیریه‌که‌ که‌مردۆته‌وه‌ به‌ پێوه‌رى نه‌ختینه‌ که‌ له‌ 6.5 ملیار دۆلار له‌ 2014 بۆ بڕى پێشبینیکراوى 1.3 له‌ 2016 .

له‌کاتێکدا که‌ سیاسه‌تى ته‌قه‌شوف و هه‌نارده‌کردنى سه‌ربه‌خۆى نه‌وت و فرۆشتنی، بۆشایى نێوان داهاتى مانگانه‌ و خه‌رجیه‌کانى که‌مکرده‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستاش کێشه‌ى پیدانى مووچه‌  له‌ کاتى خۆى به‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان هه‌ر به‌رده‌وامه‌.  پێشبینى ده‌که‌ین که‌ سیاسه‌تى ته‌قه‌شوف له‌ 2017 ش به‌رده‌وام بێت به‌ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى سوود ، بۆ ئه‌وه‌ى دووباره‌ بتوانین پالپشتى وه‌به‌رهێنانى گشتى بکه‌ین و بتوانین له‌ماویه‌کى تریش قه‌رزه‌کانى حکومه‌ت بده‌ینه‌وه‌  به‌و سلفانه‌ش که‌ له‌ سیستمه‌ بانکیه‌کانن.

خراپى دۆخى درایى فشارى کۆمه‌ڵایه‌تى زیادکردووه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر قه‌یرانێک له‌ کاتێکدا نه‌بوونى شاره‌زا و لێهاتوو ده‌بێته‌ هۆى دروستکردنى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م دانانى پرۆگرام و جێبه‌جیکردنی، بۆیه‌ به‌یه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ بانکى نێوده‌وڵه‌تى نه‌خشه‌رێگایه‌کى گشتگیرمان دارشتووه‌، بۆ چاکسازى ریشه‌یى له‌ هه‌رێمى کوردستان.

له‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌دا ته‌رکیزمان کردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ئه‌وله‌ویه‌تێک له‌وانه‌ش:

1. به‌دامه‌زراوه‌کردن و نوێکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوریمان بۆ ئه‌وه‌ى ڕابه‌رایتى سیاسه‌تى دارایى بکات و ببێته‌ سه‌رمه‌شقى چاکسازی.


پرۆگرامه‌که‌ پێنج هێڵى سه‌ره‌کى چاکسازى له‌خۆ ده‌گرێت ؛ دارایى گشتى ، گومرگ، باج ، به‌رێوه‌بردنى دارایى گشتى ، ژێرخانى ته‌کنه‌لۆجیاى زانیارى و خزمه‌تگوزاریه‌کان.
-  له‌ بوارى دارایى گشتی، چاکسازیه‌که‌ ئامانجى بریتیه‌ له‌ داڕشتنى پلانێکى سه‌رتاسه‌رى بۆ ڕیبه‌رایه‌تیکردنى پێکهاته‌ و داڕشتنى بودجه‌ى ساڵانه‌ى هه‌رێمى کوردستان.
هه‌نگاوێکى سه‌ره‌کى بریتیه‌ له‌ ئاماده‌کردنى بودجه‌ى 2017 که‌ ئامانجى روونتر ده‌ستنیشان ده‌کا له‌باره‌ى داهاته‌کانى جگه‌ له‌نه‌وت و قه‌باره‌ى خه‌رجیه‌کانیش دیارى ده‌کات هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى به‌رنامه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجی.

-   بۆ گومرگه‌کان ، ده‌ستمانکردووه‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ى گومرگه‌کان له‌ سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى کوردستان ( سنورى تورکیا، فرۆکه‌خانه‌کان ، سنورى ئێران)  بۆ به‌ره‌پێشبردنى ستاندارده‌کانى خزمه‌تگوزارى و خێراکردنى پرۆسه‌ى پاکتاوى گومرگه‌کان وبه‌ده‌ستهێانى ڕاسته‌وخۆى زانیارى ده‌رباره‌ى  کۆکردنه‌وه‌ى داهات.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاوبگرین که‌له‌گه‌ڵ گومرگه‌کانى حکومه‌تى فیدڕال هه‌ماهه‌نگى باشترمان هه‌یه‌.

-    له‌ باج،  پێشه‌نگیمان بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ به‌رێوه‌بردنى باجه‌کان به‌ره‌وپێش ببه‌ین  به‌دروستکردنى سه‌نته‌رێکى خزمه‌تگوزارى بۆ ئه‌وانه‌ى باجى گه‌وره‌ ده‌ده‌ن.
ئه‌م سه‌نته‌رى دانى باجى گه‌وره‌یه‌ که‌ له‌ 2017 داده‌مه‌زرێت یارمه‌تى گۆرانکارى ده‌دات له‌ باجى گریمانه‌کراو بۆ  خۆ هه‌ڵسه‌نگاندن، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، پێشبینى ده‌کرێت ئه‌م سه‌نته‌ره‌ هاوکاربێت له‌ نوێکردنه‌وه‌ى که‌رتى ژمێریارى له‌ هه‌رێمى کوردستان.

ئامانجى راسته‌وخۆى به‌رێوه‌بردنى دارایى گشتى بریتیه‌ له‌ به‌هێزکردنى کۆنترۆلکردنى خه‌رجیه‌ گشتیه‌کان وه‌ له‌هه‌مانکاتدا گه‌شه‌پیدانى تواناکانى حکومه‌ت.
وه‌ک هه‌نگاوى سه‌ره‌کى خشته‌یه‌کى نوێى حسابى ئاماده‌کراوه‌ به‌پێى ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان وه‌له‌ 2017-2018 جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ڕاپۆرتى ئاسایى ساڵانه‌و وه‌رزى بودجه‌ى لێکدراوى (هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه‌ سروشتیه‌کان) له‌ کۆتایى 2016 بڵاوده‌کرێته‌و ه‌.

-   پێشکه‌وتنه‌کان له‌ ژیرخانى ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى له‌ناو وه‌زاره‌تى دارایى ده‌بێته‌ هۆى به‌ ئامیرکردنى پرۆسه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ رۆتیناتى کارى ده‌ستی
له‌ دواجاردا ده‌بیته‌ هۆى ئاماده‌کردنى وه‌زاره‌ت و نوێکردنه‌وه‌ى به‌ ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌ویش سیستمى زانیارى کارگێرى دارایى هاوسه‌نگ.


2. تۆمارى بایۆمه‌ترى فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت و خانه‌نشینان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى مانگانه‌ برێک پاره‌ له‌ حکومه‌ت وه‌رده‌گرن وه‌ک ( خوێندکاران و که‌سوکارى شه‌هیدان). رێکخستنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى حکومه‌ت یه‌کیکه‌ له‌ ئامانجه‌ درێژخایه‌نه‌کانى چاکسازى له‌ حکومه‌ت.

تۆمارى بایۆمه‌ترى یه‌که‌م هه‌نگاوه‌ به‌ره‌و ئه‌و ریگایه‌ى که‌ ئێمه‌ مووچه‌ به‌کێ ئه‌ده‌ین و چه‌ندى پى ئه‌ده‌ین ؟. ئه‌مه‌ش رێگا ده‌کاته‌وه‌ بۆ پرسیارێکى ئاڵۆزتر  ئه‌ویش ( بۆ و چى بکه‌ین ؟) له‌ ژیر ناوى چاکسازى له‌ خزمه‌ته‌ گشتیه‌کان.

پرۆسه‌ى تۆمارکردن ئێستادا له‌ جیبه‌جێکردندایه‌ وبۆ سێ مانگ په‌نجه‌ره‌کان کراوه‌ده‌بن بۆ ته‌واوکردنى تۆمارکردنه‌که‌. دواى دوو هه‌فته‌ له‌ به‌ فه‌رمى ده‌ستپیکردنى پرۆسه‌که‌ له‌ئێستادا زیاتر له‌ 150 هه‌زار مووچه‌خۆرمان تۆمارکردووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌ئامانجه‌کانمان
ئه‌نجامه‌که‌ش بریتى ده‌بێت له‌ سیستمى به‌رێوه‌بردنى ناسنامه‌ که‌ دواتر ده‌بیته‌ هۆى چاکسازیه‌کى فراوانتر  له‌ لیستى مووچه‌ى حکومه‌ت و دواتریش له‌ سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان. له‌ریگه‌ى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ کێن ئه‌وانه‌ى له‌ یه‌ک مووچه‌ زیاتر به‌ نایاسایى وه‌رده‌گرن که‌ پیشبینى ده‌که‌ین زۆربن . هه‌روه‌ها ده‌زانین که‌ چه‌ند بندیوارمان هه‌یه‌ که‌ دڵنیاین زۆرن .


ئه‌مه‌ش ریگاخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ به‌ئه‌لیکترۆنیکردنى لیستى مووچه‌ و سیستمى پیدانى ئه‌لیکترۆنى که‌ دواتریش ده‌بێته‌ هۆى باشتر به‌ریوه‌بردن و شه‌فافیه‌ت وه‌ک به‌شێک له‌ ئامانجى گه‌وره‌ى حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى له‌ کوردستان.

3. چاکسازى له‌ که‌رتى کاره‌با ، ئێمه‌ ستراتیژێکى دوولایه‌نه‌ جێبه‌جێ ده‌که‌ین، ئامانجى ئێستامان بڕینى تێچووه‌کان و به‌رده‌وامى داراییه‌ له‌هه‌مان کاتد پلانێکى چاکسازى  مامناوه‌ندى  به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بانکى نیوده‌وڵه‌تى له‌ 2015 ه‌وه‌ ده‌ستمان کردووه‌ به‌ که‌مکردنه‌وه‌ى تێچووه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با ئه‌ویش به‌:
1. پیدانى گاز له‌برى گازوایل به‌ وێستگه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با .
2.ناساندنى ته‌کنه‌لۆژیاى نوێى گونجاو له‌گه‌ڵ سوته‌مه‌نى .
3. گفتوگۆى خۆبه‌خشانه‌ بۆ  که‌مکردنه‌وه‌ى یان دانى پاره‌ى کاره‌با له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ى به‌رهه‌م دێت.
له‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌مه‌ش تێچووى گشتى بو به‌ بڕى 1.5 ملیار دۆلار له‌ ساڵى 2016.

له‌ ئێستادا ئامانجامانه‌ په‌ره‌ به‌ داهاته‌کانى کاره‌با بده‌ین به‌رێکخستنه‌وه‌ى پیدانى کرێى کاره‌با له‌لایه‌ن به‌کاربه‌رانى پیشه‌سازى یه‌وه‌ له‌ 2016 ه‌وه‌ کارایه‌.
ئاستى داهات زۆر نزمه‌ به‌هۆى به‌فیرۆچوونى زۆر و که‌مى کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌ ى کاره‌با . حکومه‌ت به‌نیازه‌ بۆ ساڵى 2017 له‌رێگه‌ى پرۆگرامێکه‌وه‌ پێوه‌رى زیره‌ک دابنێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى کاراتر و باشترى پاره‌ى کاره‌با.


پلانى چاکسازى مامناوه‌ندى هه‌وڵده‌دات کواڵیتى خزمه‌تگوزارى کاره‌با باشتر بکات بۆ هه‌موو به‌کاربه‌رانى له‌رێگه‌ى پلانێکى دامه‌زراو و ریکخراو که‌ بریتیه‌ له‌ :
-    دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و دابه‌شکرد.
-   به‌هیزکردنى دیسپلینى دارایى و  گونجاندنى وزه‌.
-   هاندانى به‌شدارى که‌رتى تایبه‌ت له‌ کاره‌کان له‌ ئاستى خواره‌وه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ گۆڕانێک به‌ره‌و پسوله‌ به‌رامبه‌ر تێچوو که‌ بارودۆخى که‌مده‌رامه‌تان له‌به‌رجاوبگرێت هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ستاندارده‌ جیهانیه‌کان . ئامانجى گه‌وره‌ى حکومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ دڵنیابیت له‌وه‌ى به‌کاربه‌ران خزمه‌تگوزاریه‌کى کاره‌باى باشتریان بۆ دابینکراوه‌ بێ ئه‌وه‌ى پیویستى به‌ سه‌رچاوه‌ى دارایى تر بێت .

4. زیاتر شه‌فافکردنى حکومه‌ت و به‌شداریپێکردنى هاوڵاتیان بۆ به‌هیزکردنى متمانه‌و دروستکردنى متمانه‌ى خه‌ڵک بۆ پرۆگرامه‌کانى حکومه‌ت.


ئێمه‌ ده‌زانین که‌ زیاتر شه‌فافکردنى حکومه‌ت و به‌شداریپیکردنى هاوڵاتیان هه‌نگاوى سه‌ره‌کین بۆ  به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى کۆمه‌ڵگا بۆ پرۆگرامه‌کانمان، حکومه‌تدارى پێشبڕکێى به‌ناوبانگ بوون نیه‌، ئه‌مه‌ش زۆر ڕاسته‌ له‌ بارودۆخى قه‌یراندا پاڵپشتى خه‌لک ده‌بێت له‌رێگاى کرداره‌کانى حکومه‌ته‌وه‌ به‌ده‌ست بێت که‌ ده‌بنه‌ هۆى متمانه‌و هانى به‌شداریکردن ده‌ده‌ن.
ئێمه‌ کارده‌که‌ین بۆ دروستکردنى به‌شدارى هاوڵاتیان به‌ردى بناغه‌که‌ش بریتیه‌ له‌ ناساندنى وردبینى نێوده‌وڵه‌تى پرۆسه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان. گرێبه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى وردبینى کرد واژوو کراون و کارى گه‌وره‌ش به‌ریوه‌یه‌.. وردبینیه‌کان ، هه‌نارده‌ى نه‌وت و نرخه‌کان و  به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌کان ده‌خه‌نه‌روو.
بۆ هاندانى به‌شدارى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و  بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى  جه‌ند چاودێر و  نوێنه‌رێکى سه‌ره‌کى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دیارى ده‌کرێن بۆ به‌دواداچوون بۆ پرۆسه‌ى وردبینیه‌که‌ و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌کان .

بابه‌تێکى تایبه‌تیتان پێشکه‌ش ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ دواتر له‌ پرۆگرامه‌که‌.


کۆتاخاڵ..


5. چاکسازى له‌ پلانى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تى که‌ بۆ ئامانجى 2020 حکومه‌ت ئه‌ویش'' هاوڵاتى پیش هه‌مووان'' . به‌ :

1. به‌هێزکردنى بازاڕى کار  و خێراکردنى دابینکردنى هه‌لى کار له‌ که‌رتى تایبه‌ت.
2. فراوانکردنى خانه‌نشنى و بیمه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینى بۆ کارمه‌ندانى که‌رتى تایبه‌ت و دروستکردنى بیمه‌ى بێکاری.

3. به‌هیزکردنى تۆڕى سه‌لامه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى که‌ هیچ ده‌ستکه‌وتێکیان نیه‌ و هه‌ژارى وه‌ک دیارده‌یه‌ک به‌کارده‌‌هێنن.

ستراتیژى پاراستنى کۆمه‌ڵایتى ستراتیژێکى درێژخایه‌نى حکومه‌ته‌ که‌ هه‌وڵده‌دات سیستمێک دابنیت بۆ ئه‌و کاریگه‌ریه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى که‌ قه‌یرانه‌کانى ئێستا دروستیان کردووه‌ و خۆ ئاماده‌کردن بۆ هه‌ر شۆکێکى تر که‌ له‌ داهاتوو به‌ر هه‌رێمى کوردستان بکه‌وێت.

ئه‌م ستراتیژه‌ نوێیه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بانکى نێوده‌وڵه‌تى په‌ره‌ى پیدراوه‌ که‌ له‌ئیستادا پاڵپشتى جێبه‌جیکردنى ده‌کات.


ئێمه‌ ئێستا ده‌زانین چى پیویسته‌ بکرێ و ده‌زانین ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى ئه‌و چاکسازیانه‌ بکه‌ین . به‌داخه‌وه‌ به‌هۆى ناجێگیرى دۆخى سیاسى هه‌ریمى کوردستان هه‌رچه‌نده‌ به‌ته‌واوه‌تى ڕێگر نیه‌ له‌به‌رده‌م چاکسازى به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ جێبه‌جیکردنى گرانتر ده‌کات .

بۆ هاوکاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانمان، له‌ ناخى دڵمانه‌وه‌ سوپاسى هه‌مووان ده‌که‌ین که‌ هاوکارى ماددى و ته‌کنیکیان کردووین به‌ هاوکارى هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌، هه‌روه‌ک چۆن باسکردنى بابه‌تى قه‌یرانه‌کان پیویست بوو ئاواش هاوکارى به‌په‌له‌ پیویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنه‌کان زیاتر بکه‌ین و مه‌ترسیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌وانى تر که‌م بکه‌ینه‌وه‌.

ئیمه‌ پیشوازى له‌هه‌ر هاوکارى هه‌ماهه‌نگیه‌کى ته‌کنیکى و شاره‌زایى ده‌که‌ین له‌ کۆمه‌ڵگاى نیوده‌وڵتى و  هه‌روها فێربوون له‌ ئه‌زموونى وڵاتانى تره‌وه‌.

حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌رگاى کراوه‌ ده‌بیت بۆ هه‌ر ریککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ هه‌موو بواره‌کان و داواى مافى خۆى ده‌کات له‌ پرۆگرامى پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى که‌ له‌ئێستادا له‌ عێراق له‌ ئارادایه‌ .


بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى وێنه‌ گه‌وره‌که‌ بکه‌ین له‌ کاتێکدا جیهان سه‌یرى ئه‌و شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه‌ ئیمه‌ش خه‌ریکى دیاریکردنى کێشه‌کانمانین  هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ناوجه‌رگه‌ى گه‌رده‌لولێکى هه‌رێمى دا هه‌ن.

له‌ کاتێکدا که‌ له‌ جه‌نگداین و ڕۆژانه‌ ئاواره‌کان روومان تێده‌که‌ن و خه‌ریکى ده‌ستنیشانکردنى بۆمبه‌ جیۆپۆلیتیکیه‌کانین، ئێمه‌ ورده‌ ورده‌ روبه‌ڕووى ئاسته‌نگه‌ ئابوریه‌کانمان ده‌بینه‌وه‌ وه‌ هه‌نگاو ده‌نیین به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بۆ  به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى سیاسى و ئابورى له‌ هه‌رێمى کوردستان.

وه‌ک ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى هێزه‌ کوردى و عیراقیه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ به‌شداریان کردووه‌ بۆ له‌ناوبردنى داعش له‌ عیراق ، ده‌بیت ئه‌وه‌ بزانین که‌ ته‌نها به‌ به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى سیاسى و ئابوورى له‌ عیراق و کوردستان ده‌توانین سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکه‌ین. ئه‌مه‌ش پیوسیتى به‌به‌شدارى ستراتیژى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تى ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له‌عیراق و کوردستان.

ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکى پیرۆزتر ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌ که‌ یه‌کریزى هیزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانه‌ بۆ  به‌رده‌وامى ئابوورى و دروستکردنى هه‌لى کارى زیاتر بۆ گه‌نجانمان له‌ که‌رتى تایبه‌ت .
هه‌مه‌جۆرکردنى ئابورى هه‌رێمى کوردستان و عیراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ دروستکردنى بوارى ئابورى هاوبه‌شى گه‌لان ده‌بیت که‌ تییدا ده‌ژین .

ئێمه‌ به‌ کرده‌وه‌ سه‌لمانددومانه‌ و بریارمانداوه‌ له‌سه‌ر پلانه‌کانمان و تێڕوانینه‌کانمان،  و نه‌دۆڕاوین له‌ مه‌یدانى جه‌نگ ..

سوپاستان ئه‌که‌ین بۆ متمانه‌ى به‌رده‌وامتان به‌ئێمه‌ به‌تایبه‌تى ئێوه‌ى که‌ وه‌به‌رهینانتان کردووه‌ له‌ بوارى نه‌وت و گاز له‌ کوردستان ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵیک ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى خۆى پاره‌کانتان پى بده‌ین و له‌ریگاى چاکسازیه‌کانمانه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت به‌کردار پێشانتان بده‌ین نه‌ک به‌ قسه‌ که‌ ئێمه‌ هاوبه‌شێکى جیى متمانه‌ین.

چاوه‌ڕێى وه‌به‌رهینانى به‌رده‌وامتان و هاوبه‌شى ئێمه‌ له‌گه‌ڵتان له‌ که‌رتى نه‌وت و گاز زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌کردنى به‌رده‌وامى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رکه‌وتنى هه‌ردوولا.
به‌هاوکارى به‌رده‌وامتان له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ به‌یه‌که‌وه‌ زاڵ ده‌بین به‌سه‌ر ته‌حه‌داکانى ئه‌مڕۆمان و بناغه‌یه‌کى یه‌کجاره‌کى بۆ ئاشتى پێکه‌وه‌ ژیان داده‌نێین بۆ داهاتوو.



زۆرترین خوێندراو