قائیمقامیه‌تى سلێمانی : نرخى غازى ماڵان هیچ گۆڕانکارییه‌کى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌

12/6/2016 7:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







قائیمقامیه‌تى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌کاته‌وه‌ نرخى غازى ماڵان هیچ گۆڕانکارییه‌کى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و له‌ کاتى به‌گران فرۆشتنى له‌لایه‌ن بریکاره‌کانى دابه‌شکردنى غازه‌وه‌ ده‌توانن لیژنه‌ى تایبه‌ت مه‌ند به‌و لایه‌نه‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ .
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت نرخى غازى ماڵان ته‌نها  (7500) دیناره‌و هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ نرخى غازدا رووى نه‌داوه‌ , هاوکات رۆژانه‌ بڕى پێویستى غاز له‌ رێگه‌ى بریکاره‌کانه‌وه‌ ده‌گاته‌ هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى .

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌کات له‌ئه‌گه‌رى فرۆشتنى غاز زیاتر له‌و نرخه‌ دیارى کراوه‌ ده‌توانن له‌رێگه‌ ژماره‌ مۆبایلى ( 07705487171) په‌یوه‌ندى به‌ لیژنه‌ى به‌دواداچونى غازى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ بکه‌ن , بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زووترین کاتدا به‌دواداچون بکرێت و سزاى ئه‌و که‌سانه‌ بدرێت که‌  به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌کان ده‌یانه‌وێت  نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بکه‌ن.


زۆرترین خوێندراو