٩٩%ى فۆرمه‌کانى ئاشکراکردنى سامانى به‌رپرسانى هه‌رێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

12/8/2016 5:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، که‌ ٩٩%ى فۆرمه‌کانى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا وتى "یه‌کێک له‌ کاره‌کانمان دابه‌شکردنى فۆرمى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان بووه‌ و تائێستا٩٩% ى فۆرمه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌."

  وتیشى " ده‌ستمان به‌هه‌ڵمه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به‌رتیل وه‌رگرتن کردووه‌". داواشى کرد که‌ ‌ڕاگه‌یاندنه‌کان هاوکارییان بکه‌ن  له‌ کاتێکدا تا  ئێستا وه‌ک پێویست هاوکارى نه‌کراون." 

 سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ٤٢ حاڵه‌تى گه‌نده‌ڵى ڕه‌وانه‌ى دادگاکان کراون و داواى له‌ دادگاکان کرد ، له‌ ساڵى ٢٠١٧ یه‌کلاییان بکاته‌‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو