رێکخراوى نوره‌کان بۆ به‌شدارى کونگره‌ى ئاشته‌وایى گه‌یشته‌ لوبنان

1/14/2017 7:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ سه‌ردانێکى فه‌رمیدا بۆ وڵاتى لوبنان که‌له‌لایه‌ن (حزب القوات اللبنانیه‌) رێکخراوى نوره‌کان بانگهێشت کرابوو ئێواره‌ى چوارشه‌ممه‌ شاندێکى رێکخراوى نوره‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تى  دلێر حسین  بڵباس سه‌رۆکى رێکخراو گه‌یشته‌ وڵاتى لوبنان و له‌لایه‌ن نوێنه‌رى کۆمه‌ڵه‌ى (من حقی الحیاه‌  لبنانیه‌) وه‌ پێشوازى لێکرا.

روژى پینج شه‌ممه‌ به‌مه‌به‌ستى سازدانى کوبوونه‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئاماده‌ کارى بۆ کونگره‌ى ئاشته‌وایى سه‌ردانى که‌نیسه‌ى (الدویر ) کرد که‌یه‌کێکه‌ له‌به‌ناوبانگترین که‌نیسه‌ى وڵاتى لوبنان و له‌لایه‌ن قه‌شه‌ و راعى و ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵه‌ى حقى الحیاه‌ به‌خێرهاتنى لێکراو پاشان پانێلێکى تایبه‌ت به‌و سه‌ردانه‌ سازکرا بۆرێکخراوى نوره‌ کان. هه‌روها له‌لایه‌ن پارێزگارى ئه‌و پاریزگایه‌ وه‌ له‌ ووته‌یه‌کدا دواى به‌خێرهاتنى رێکخراوى نوره‌ کان باس له‌رۆڵى رێکخراو کرا که‌ چۆن له‌ کوردستان هاوکارى ئاوره‌ى کریستیان و هه‌ژاران ده‌ کات، له‌ پاشاندا له‌لایه‌ن سه‌رۆکى کومه‌ڵه‌و قه‌شه‌ى الدویر ه‌ و سه‌ رۆکى شاره‌ وانى الدویره‌ بروانامه‌ى رێزلێنان به‌خشرا به‌ رێکخراوى نوره‌ کان.  

هه‌رله‌درێژه‌ى کار چالاکیه‌کاند رێکخراوى نوره‌کان سه‌ردانى باره‌گاى حزب القوات لوبنانى کردوو له‌لایه‌ن ئه‌میندارى گشتى و سه‌فیرى ده‌ره‌ وه‌ و سه‌رۆکى به‌شى لوبنانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات پێشوازى لێکراو له‌دواى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى 2 کاتژمێرى که‌ تیایدا باس له‌په‌یوه‌ندى نێوان کوردستان و وڵاتى لوبنان و شێوازى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ ردولاکرا و تیایدا بڕیاردرا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ داهاتویه‌کى باش بوو هه‌ردولا ده‌سته‌به‌ر بکات. هه‌روه‌ها باس له‌پشتیوانى و گه‌ یاندنى هاوکارى زیاتر کرا بۆ کوردستان.  پاشان له‌لایه‌ن رێکخراوى نوره‌کانه‌وه‌ خه‌ڵاتى سێوى ئاڵتون و مه‌دالیاى رێکخراوى نوره‌کان به‌خشرا به‌ حزب القوات اللبنانیه‌ و قه‌شه‌ى که‌نیسه‌ى الدویره‌ .


زۆرترین خوێندراو