به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شدایکرد له‌مه‌راسیمى چله‌ى شه‌هیدمحه‌مه‌د والى

1/14/2017 8:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌ر نیوز 






ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رى ده‌زگا حکومى وحزبیه‌کان و ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هاوڵاتیان و هاورێ وبنه‌ماڵه‌ى مه‌راسیمى چله‌ى شه‌هید محه‌مه‌د مام والى له‌شارى ده‌ربه‌ندیخان به‌رێوه‌چوو 

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆگیانى پاکى شه‌هید محه‌مه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان ده‌ستى پێکرد،دواتر چه‌ند ئایه‌تێک له‌قورئانى پیرۆز خوێندرایه‌وه‌ ،پاشان ووتارى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید پێکه‌شکرا که‌تیایدا تشکخرابووه‌ سه‌ر قوربانیدانى شه‌هیدمحه‌مه‌د له‌پێناوى خزه‌مه‌تکردن به‌گه‌لى کوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافى ره‌واى گه‌له‌که‌مان.

دواتر ئاماژه‌درا به‌قاره‌مانێتى و ئازایه‌تى شه‌هید محه‌مه‌د له‌به‌ره‌کانى روبه‌روبونه‌وى دوژمنان وپارێزگارى کردن له‌ خاکى کوردستان به‌رامبه‌ر به‌دوژمنان و ناحه‌زانى کورد .

له‌به‌شێکى ترى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ڤیدیۆ له‌رێگاى داتا شۆوه‌ ژیاننامه‌ى شه‌هید خرایه‌روو ، که‌له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازى کوردستان گیانى خۆى کرده‌ قه‌ڵغانى به‌رگرى و پاراستنى خاک و هاوڵاتیانى کوردستان و گیانى خۆى پێشکه‌ش به‌خاک و نیشتمان کرد.


شایانى باسه‌  40 رۆژ له‌وبه‌ر شه‌هید محه‌مه‌د مام واتى له‌روبه‌روبونه‌وى تیرۆرستان و پاراستنى هاوڵاتیان و خاکى پیرۆوزى کوردستان شه‌هید کراو چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو