راگه‌یه‌ندراوى حزبى سۆسیالیست سه‌باره‌ت به‌دۆخى سیاسى کوردستان و کۆبونه‌وه‌ى پێنج قۆڵى

1/21/2017 7:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌دۆخى ئێستاى کوردستان  و کۆتایى هێنان به‌م ره‌وشه‌ چه‌ق به‌ستوه‌و کۆبونه‌وه‌ى پێنچ قۆڵى راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

راگه‌یه‌ندراوى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ باره‌ ت به‌ دۆخى سیاسى کوردستان و کۆبونه‌وه‌ى پینج قۆلى

جه‌ماوه‌رى تیکۆشه‌رى کوردستان...
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان..
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان..

خه‌بات و به‌رخودانى گه‌له‌که‌مان له‌ مێژه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیى وئازادى بووه‌ ،له‌وپێناوه‌شدا گه‌له‌که‌مان توشى چه‌ندین نه‌هامه‌تى و کوشتن وبڕین بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن رژێمه‌ یه‌ک له‌ دوایه‌که‌کان که‌حوکمیان به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ ،ده‌ریایه‌ک فرمێسک و خوێن رژاوه‌ بۆ به‌دیهێنانى خوشگوزه‌رانى گه‌له‌که‌مان ، بۆیه‌ حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کانى ترى گۆڕه‌پانى خه‌باتى کوردایه‌تى به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خه‌بات و قوربانیدان تا ئه‌م بارودۆخه‌ى ئه‌مڕۆى گه‌له‌که‌مان به‌ ده‌ست هاتووه‌ ، پێمان وایه‌ ئه‌رکى هه‌مولایه‌که‌ پاریزگارى لێ بکه‌ین و به‌ره‌وپێشى به‌رین ، وه‌ هه‌رکاتێک لایه‌نه‌سیاسیه‌کان یه‌ کگرتوو یه‌کریز بوون ئه‌نجامى باشمان به‌ ده‌ستهێناوه‌ ،  پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌کان رۆڵى خۆیان بگێڕن له‌ گۆره‌پانى سیاسى کوردستان چۆن له‌خه‌بات وقوربانیدان به‌شداربوون ، گۆڕه‌پانه‌که‌ به‌رته‌سک نه‌کرێت بۆ(5)حزب وه‌ک له‌ماوه‌ى پێشودا بینیمان له‌ دواى هه‌ڵبژاردنى 2013 وه‌ سه‌رجه‌م بواره‌کان تایبه‌ت کراوه‌ بۆ (5)حزبى  سیاسى ،هه‌رله‌ پێکهێنانى حکومه‌ت ولیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورو پێکهێنانى کۆمسیونى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌له‌ ناو پێنچ حزبه‌ که‌ دابه‌شکرا  به‌ ناوى کۆمسیونى سه‌ربه‌خۆ ، سه‌ره‌نجام ئه‌م دۆخه‌ دژواره‌ى لێهاته‌ ئاراوه‌ که‌جه‌ماوه‌رى کوردستانى تێکه‌وت  وژیان و گوزره‌رانێکى سه‌خت وپڕ کێشه‌وقه‌یرانى بۆ به‌رهه‌م هێنان  ، بۆیه‌ باشتر وایه‌ له‌جیاتى به‌پێنج حزبى کردنى مه‌سه‌له‌کان بیر له‌ باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى جه‌ماوه‌ر بکه‌نه‌وه‌و کێشه‌و قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن ، ئێمه‌ له‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دژى هه‌موجۆره‌ دابه‌شکرایه‌کى پێنج حزبین  و پێمان وایه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌ن ونه‌ته‌وه‌ پێکهاته‌کانى کوردستان به‌ شداربن له‌ بڕیاردان  به‌بێ جیاوازى ، له‌ وڕووه‌وه‌ پشتیوانى له‌په‌یامه‌که‌ى به‌رێز (مه‌سعود بارزانى ) سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین که‌ ده‌ڵێت  چیترنابێت بڕیار و کۆبونه‌وه‌ تایبه‌ت بکرێت بۆ پێنج حزب ، چونکه‌ گۆڕانکارى به‌ڕێوه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌و گه‌لى کورد پێویستى به‌ یه‌کڕیزى زیاتره‌ نه‌ک پێنج حزبى ، له‌ پێناو هێنانه‌دى ئامانجه‌ نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیانى کوردستان .


حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان

21-1-2017


زۆرترین خوێندراو