پێنج لایه‌نى سیاسى کۆده‌بنه‌وه‌و داواى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کان ده‌که‌ن

2/20/2017 7:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 20 ى شوباتى 2017 ، هه‌ریه‌ک له‌ ( حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى دیموکراتى گه‌لى کوردستان  وحزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان و حزبى شیوعى کوردستان ، پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان ) له‌ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ .

له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ تیشکخرایه‌ سه‌ر ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسى و دارایه‌ى تاهه‌نوکه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ ، له‌وروه‌شه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌نگاوى به‌په‌له‌و جدى کرایه‌ تاوه‌کو کۆتایى به‌و قه‌یرانانه‌ بێت و چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزرێته‌وه‌و لایه‌نه‌کان ده‌سبکه‌نه‌وه‌ به‌گفتوگۆو دانوسان  .

هه‌روه‌ها له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن کراو به‌پێویستیش زانرا ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌نه‌کان بێت نه‌ک به‌رێکه‌وتنى چه‌ند لایه‌نێک  بێت بۆیه‌ لایه‌نه‌کانى کۆبوونه‌وه‌که‌ داوایانکرد کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ڕاپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌م شێوازه‌ى ئێستاى هه‌ڵبووه‌شێته‌وه‌ و کۆمسیۆنێکى پیشه‌یى بێلایه‌ن دابمه‌زرێت .

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا‌ چه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا کرایه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ى ئاماده‌ کردنى پرۆژه‌یه‌کى تۆکمه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ جارێکى تر نه‌تواندرى کێشه‌و قه‌یرانه‌کان دووباره‌ ببنه‌وه‌ له‌وروه‌شه‌وه‌  هه‌ر پێنج لا‌یه‌نه‌که‌ هاوڕابوون .
 
له‌لایه‌ن هه‌رپێنج لایه‌نى به‌شداربوى کۆبونه‌وه‌که‌ داواکرا به‌زووترین کات چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ئابوورى و قه‌یرانى موچه‌چاره‌سه‌ ر بکرێت و هه‌وڵبدرێت بارودۆخى دارایى و ئابورى هه‌رێمى کوردستان باشتر بکرێت  .

له‌ کۆتایدا بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ ڕاى گشتى ڕابگه‌یه‌نن .


زۆرترین خوێندراو