ژماره‌یه‌ک له‌پۆلیسى موسڵ نادیارن

2/21/2017 3:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ماڵپه‌ڕى  زده‌یلى بیست بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ژماره‌ى پۆلیسى موسڵ له‌ به‌ر له‌ هێرشى داعش ٢٨ هه‌زار که‌س بوون له‌ ئێستادا ٦ هه‌زار که‌سیان ماوه‌ته‌وه‌.

کۆڵۆنێڵ عوده‌ى سابیر که‌ له‌ پۆلیسى پاررێزگاى نه‌ینه‌وا کارى کردووه‌ و ئێستا له‌ کوردستانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ر له‌ هێرشى داگیرکاریى داعش ژماره‌ى پۆلیسى شاره‌که‌ ٢٨ هه‌زار که‌س بوون و له‌ ئێستادا ته‌نیا ٦٠٠٠  که‌س له‌ ڕیزى پۆلیسدا دیارن.  

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ نازانرێ ئه‌وانه‌ى که‌ دیار نین چییان به‌سه‌رهاتووه‌ ماون یاخود له‌ ژیاندا نه‌ماون.


زۆرترین خوێندراو