ڕێکه‌وتنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان و ڕووسیا

2/21/2017 3:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمپانیایه‌کى ده‌وڵه‌تیى ڕووسیا گرێبه‌ستێکى بۆ کڕینى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان واژۆ کردووه‌.

به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى تاس، له‌ په‌راوێزى کۆنفرانسى (ئای.پی) له‌ له‌نده‌ن، کۆمپانیاى حکومیى (ڕۆسنه‌فت)ى ڕووسیا ڕێککه‌وتنى کڕینى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵانى ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدارى هه‌رێمى کوردستان واژۆ کردووه‌. 

له‌ناوه‌رۆکى ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌کۆمپانیاى ڕوسنه‌فت له‌ماوه‌ى دیاریکراودا نه‌وتى خاوى هه‌رێمى کوردستان ده‌کڕێت و بۆ پاڵاوگه‌کانى جیهان ده‌یگوازێته‌وه‌ و پاره‌که‌ش پێشوه‌خت ده‌درێته‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو