بارزانى و هۆڵاند کۆبوونه‌وه‌

2/21/2017 6:35:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21 ى شوباتى 2017 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ لایه‌ن فڕانسوا هۆڵاند سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا له‌ کۆشکى ئه‌لیزه‌ پێشوازیى لێکرا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى دۆستانه‌دا بارزانى سوپاسى سه‌رۆک هۆڵاند و گه‌ل و حکوومه‌تى فه‌ڕه‌نسایان کرد که‌ له‌ ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا پاڵپشتى گه‌لى کوردستان بوونه‌ و له‌ شه‌ڕى تیرۆریستانى داعشدا هاوکار و یارمه‌تیده‌رى گه‌لى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ بوون و ئامانجى سه‌ردانه‌که‌یشى دووپاتکردنه‌وه‌ى دۆستایه‌تیى نێوان گه‌لى کوردستان و گه‌لى فه‌ڕه‌نسا له‌قه‌ڵه‌م دا.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا پێزانینى خۆى بۆ ڕۆڵى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش دووپات کرده‌وه‌ و جه‌ختیشى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پاراستنى ئارامى و ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا بایه‌خێکى زۆرى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پاڵپشتیى خۆى بۆ بارزانى و گه‌لى کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

قۆناغه‌کانى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنى موسڵ و شه‌ڕى تیرۆر و بارودۆخى سیاسیى عێراق و ناوچه‌که‌ ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.

دواى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ بارزانى و هۆڵاند له‌ پرێسکۆنفڕانسێکدا وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه‌.


ڤیدیۆ ... ده‌قى پرێسکۆنفڕانسه‌که‌ .


زۆرترین خوێندراو