رێژه‌ی هاورده‌کردنی خواردن و پێداویستیه‌کان بۆ مانگی ئازار له‌ سلێمانی دیاری کرا

2/23/2017 3:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








رێژه‌ی هاورده‌کردنی خواردن و پێداویستیه‌کان بۆ مانگی ئازار(3) له‌ سلێمانی دیاری کرا  و به‌ ره‌چاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان و به‌روبومی ناوخۆیی گۆڕانکاری له‌ بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیه‌کاندا ده‌کرێت که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌کرێت .

ئه‌مڕۆ پێشه‌نج شه‌ممه‌ 23  ى شوباتى 2017 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری کردنی به‌روبومى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له‌پارێزگاى سلێمانیدا کۆبۆوه‌ و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی و خواستی هاوڵاتیان له‌م وه‌رزه‌دا بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌ بڕی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بکرێت که‌ له‌ وڵاتانى ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌کرێت .

پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌روبومی ناخۆیی بڕیاردرا بۆ مانگی 3 هاورده‌کردنی به‌ربوومه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ بێت  (هاورده‌کردنی 1000 تۆن گۆشتی مریشکی به‌ستوو به‌پێى یاسا و رێنماییه‌ کارپێکراوه‌کان و پێشنیار کرا بۆ هه‌ر کلیۆیه‌ک کۆشتى مه‌ریکى به‌ستو که‌ هه‌نارده‌ ده‌کرێت بڕى (350) دینار باجى بخرێته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ گرنگیدان به‌به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌رى ناوخۆ , هه‌روه‌ها هاورده‌کردنی 800 تۆن گۆشتی ماسی و پێشنیاریش کرا به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌رى باج له‌سه‌ر هاورده‌کردنى ماسى نه‌هێڵدێت ,  بڕیاریش درا  بۆ مانگى داهاتوو رێگه‌ به‌ هاورده‌کردنى 1000 تۆن گۆشتی سورو   (720) تۆن هێلکه‌ى مریشک بدرێت,  سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ناوه‌ى ئاژه‌ڵ بۆ ناوخۆى هه‌رێم بڕیاردرا بۆ مانگى داهاتوو رێگه‌ به‌هاورده‌ کردنى (7000) سه‌ر ئاژه‌ڵ بدرێت .


زۆرترین خوێندراو