به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌ژماره‌یه‌ک له‌که‌سوکارى شه‌هیدان و پیشمه‌رگه‌ى دێرین

2/25/2017 8:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 25 ى شوباتى 2017 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور  به‌ ئاماده‌بونى حسین خلیفه‌ پیشمه‌رگه‌ى دیرین پیشوازیکرد له‌ژماره‌ره‌یه‌ک له‌ که‌سوکارى شه‌هیدان و پیشمه‌رگه‌ى دێرین و چه‌ن که‌سایه‌تیکى دیار .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر خۆڕاگرى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان که‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بوون له‌به‌خشینى ئازیز ترین که‌سیان به‌خاک و گه‌لى کوردستان بۆ پارێزگاریکردن و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان .

هه‌وه‌ها تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆڵى قاره‌مانیه‌تى و ئازایه‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌رجه‌م خه‌بات و به‌رخودانه‌کاندا به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش که‌ وه‌ک هێزێکى تۆکمه‌ و که‌م وێنه‌ توانى سه‌رجه‌م خه‌ونه‌ گڵاوه‌کانى داعش له‌گۆر بنێ له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى به‌رز نرخاند که‌شان به‌شانى سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان به‌درێژایى به‌ره‌کانى شه‌ڕى دژى داعش بونیان هه‌بووه‌ و وه‌ک هه‌میشه‌ له‌پێشه‌وه‌بوون بۆپاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کان و خاکى پیرۆزى کوردستان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود خه‌بات و قاره‌مانیه‌تى پیشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌کانى  به‌ پیرۆز وه‌سف کرد و سوپاسى که‌سوکارى شه‌هیدانى کردوو جه‌ختیشى کردوه‌ که‌ ئه‌وانیش ڕۆڵیکى به‌رچاویان بینیوه‌ له‌م قۆناخه‌دا بۆیه‌ ده‌بێت حکومه‌ت ئاوڕێکى باش له‌سه‌رجه‌م که‌سوکارى شه‌هیدان بداته‌وه‌به‌تایبه‌تیش له‌م قه‌یرانى دارایى و کێشه‌ى دواکه‌وتنى مووچه‌دا،هه‌ربۆیه‌ به‌پی|َویستیشى زانى هه‌رچى زووه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ کۆتایى هێنان به‌پقه‌یرانى دارایى بدۆزرێته‌وه‌و باردۆخى کوردستان به‌رو ئاسایى بونه‌وه‌ ببرێت .


زۆرترین خوێندراو