به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازی له‌به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوور ده‌کات

2/25/2017 8:35:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ 25 ى شوباتى 2017 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور  به‌ ئاماده‌بونى حسین خه‌لیفه‌ پێشمه‌رگه‌ى دێرین پیشوازیکرد له‌به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوورى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان .
  .
له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  باسى له‌ڕوشى سیاسى هه‌رێمى کوردستانکرد و ئه‌و کێشو گرفتانه‌ى شیکرده‌وه‌ که‌بوه‌ته‌ مایه‌ى دروستبونى بۆشایى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستان و به‌پێویستیشى زانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به‌گیانێکى خزمه‌تکارانه‌وه‌ کۆتایى به‌کێشه‌کان بهێنن وبگه‌نه‌ رێکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌له‌به‌رچاو گرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و سود وه‌رگرتن له‌گۆڕانکاریه‌کانى ناوچه‌که‌و جیهان .

هه‌روه‌ها تیشکى خسته‌ سه‌رناوه‌رۆکى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ ئه‌ڵماناى و به‌شداریکردنیان له‌کۆنفرانسى ئاسایشى میونغ  و ئه‌و دیدارو کۆبونه‌وانه‌ى له‌په‌راوێزى کۆنفرانسه‌که‌دا ئه‌نجامیانداوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌و نوێنه‌رى وڵاتانى به‌شداربوو  سه‌باره‌ت به‌رۆڵى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و پرسى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان له‌وباره‌یه‌شوه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌  سه‌ربه‌خۆى کوردستان په‌یوه‌سته‌ به‌کورد خۆیه‌وه‌ هیچ شتێ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى کورد ،بۆیه‌ له‌ کۆبونه‌وانه‌داپشتیوانى کورد دوباتکرایه‌وه‌ و کورد هه‌رگیز نابێته‌ پاشکۆو جێى ناهێڵن به‌تایه‌به‌تى له‌عێراق .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر کارو چالاکیه‌کانى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوورى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌پێناو زیاتر خزمه‌تکردن به‌ره‌وشى ناوچه‌که‌و هاوڵاتیان و پێشکه‌ش کردنى هاوکارى زیاتر له‌پێناو خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان  .

 


زۆرترین خوێندراو