کۆمپانیاکانى کوردستان بانگهێشت کراون بۆ پێشانگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى له‌که‌نه‌د

2/26/2017 3:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمپانیاکانى کوردستان بانگهێشت کراون تا به‌شداریى له‌ پێشانگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیى خۆراکدا بکه‌ن که‌ له‌ مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا له‌ که‌نه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆکى ژوورى  بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، وه‌فدێکى دیپلۆماتکارى و بازرگانى که‌ پێکهاتبوو له‌ ڕاوێژکارى بازرگانیى که‌نه‌دا له‌ عێراق و ئوردن و به‌رپرسى به‌شى بازرگانى باڵێۆزخانه‌ى که‌نه‌دا له‌ عێراق سه‌ردانى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێریان کردووه‌ و جگه‌ له‌ جه‌ختکردنه‌وه‌ و نه‌خشه‌دانان بۆ پته‌وترکردنى په‌یوه‌ندیى بازرگانی، داوایان کردووه‌ کۆمپانیاکانى کوردستان که‌ له‌ بوارى خۆراکدا کار ده‌که‌ن به‌شداریى بکه‌ن  له‌ پێشانگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیى خۆراک که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى حوزه‌یرانى داهاتوودا له‌ که‌نه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌رۆکى ژوورى  بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌ولێر، داواى له‌ کۆمپانیاکانى کوردستان کرد که‌ له‌و بواره‌ کارده‌که‌ن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێ به‌شداریى بکه‌ن، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى بکه‌ن.


زۆرترین خوێندراو