4
7 راگه‌یانراوى حزبى سۆسیالیست له‌ساڵیادى راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌دا
3/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵیادى راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ى 1991 ى گه‌لى کورد که‌له‌له‌ ده‌ڤه‌رى راپه‌رین چه‌خماخه‌ى دا راگه‌یندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌.
 ئه‌مه‌ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه‌ :

ڕاگه‌یاندراوى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ بۆنه‌ى بیست و شه‌ش هه‌مین ساڵڕۆژى ڕاپه‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ى ئازارى ساڵى 1991ى کوردستان .

جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان...
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان...
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان ..

5ى ئازار ئه‌و ڕۆژه‌ گرنگ و مێژوویه‌یه‌ که‌ بیست و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا جه‌ماوه‌رى گه‌له‌که‌مان به‌ هاوکارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌شارى ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕین یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ى ڕاپه‌ڕین له‌ده‌ڤه‌رى پشده‌رو بتوێن هه‌ڵگیرساند و گه‌له‌که‌مان گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ڕژێمى به‌عس و  سه‌رسه‌ختیرن دوژمنیدا تۆمار کردو ئه‌و ڕووداوه‌ گرنگه‌ کوردستانى برده‌ قۆناغێکى نوێوه‌ که‌له‌ئه‌نجامدا هه‌رێمى کوردستان بووه‌ ده‌روازه‌ى ئازادى هه‌موو عێراق و گۆڕینى هاوکێشه‌ى سیاسى له‌ ناوچه‌که‌دا.

ڕاپه‌ڕینى پڕ شکۆى گه‌له‌که‌مان له‌ئازارى 1991 دا، بووه‌ تاجى سه‌رکه‌وتنى ده‌یان شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له‌مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى کوردستان و به‌دیهێنانى ئامانجى هه‌زاران سه‌رکرده‌و شه‌هیدو تێکۆشه‌رى ئه‌و بزاڤه‌، بۆیه‌ وه‌ک ڕووداوێکى مه‌زن له‌مێژووى نوێى گه‌له‌که‌ماندا به‌شانازیه‌وه‌ یاد ده‌کرێته‌وه‌و بووه‌ مه‌شخه‌ڵى ڕێگاى دورودرێژ و هه‌نگاوى سه‌رکه‌وتن ، له‌ئه‌نجامدا کۆچى میلونى و یه‌که‌مین بڕیارى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به‌ پشتگیرى کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا و په‌یامى ڕاپه‌ڕینى برده‌ قۆناغێکى نوێوه‌ .

هاوکات ده‌رئه‌نجامه‌کانى ڕاپه‌ڕین  بووه‌ مایه‌یى زیندو هێشتنه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان که‌دواى ده‌یان ساڵ له‌سه‌رکوتکردن و زینده‌به‌چاڵ و  تاوانه‌ گه‌وره‌کانى کیمیاباران و ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژى وێرانکردنى گوندو شارو ئاواییه‌کانى کوردستان و سوتاندنى ڕه‌زو باخ و کوێرکردنه‌وه‌ى کانى و کارێزه‌کان و له‌ناوبردنى نه‌ژادى گه‌لێک به‌هه‌موو ڕێگاکانى کوشتن و بڕین و له‌ناوبردن که‌ له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا که‌م وێنه‌ن.

جه‌ماوه‌رى کوردستان
پشَشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان چۆن له‌ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شۆڕش نوێدا پێشه‌نگى گیانبه‌خشین و درێژه‌پێدانى شۆڕشى درێژخایه‌ن بوو له‌راپه‌ڕینیشدا پێشڕه‌وى به‌رده‌وامیى به‌ها جوانه‌کانى ڕاپه‌ڕین بووه‌ بۆ ئازادیى سه‌رجه‌م خاکى داگیرکراوى کوردستان به‌شارى که‌رکوکى پڕگه‌وهه‌رى کوردستانیشه‌وه‌ که‌ له‌نه‌ورۆزى هه‌مان ساڵدا ئازادکرا جارێکى تر بۆ دۆست و دوژمى سه‌لماند که‌که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌ورو به‌رى به‌شێکى گرنگ و خاکى دانه‌بڕاوى کوردستانن . 

ئه‌م ساڵ له‌کاتێکدا یادى ڕاپه‌ڕینى ئازارى ساڵى 1991 ده‌که‌ینه‌وه‌، خه‌ڵکى کوردستان خۆشحاڵه‌ به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌ى  هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان که‌توانیان ڕووبه‌ڕوى ئه‌و جه‌نگه‌ داسه‌پاوه‌ى چه‌کدارانى داعش ببنه‌وه‌ که‌ به‌درێژاى زیاتر له‌ هه‌زاران کیلۆمه‌تر هه‌ر له‌شه‌نگاله‌وه‌ تاکو جه‌له‌ولا به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستادا چه‌سپاندیان  و هه‌وڵیان ده‌دا له‌ڕێگاى پیلانى داڕێژراو هه‌رێمى کوردستان داگیربکه‌ن ،هاوکات هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکى ئه‌و جه‌نگه‌دا و هێرشه‌کانى داعش بۆ سه‌رخاکى پیرۆزى کوردستان پێشمه‌رگه‌کانى (حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان) به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز (محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود) چونه‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و به‌ خوێنى پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانیان به‌رگریان له‌ پاراستنى خاکى کوردستان کرد ، توانیویان شکست به‌پیلانه‌کانى داعش  بهێنن و که‌ به‌خوێنى هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ توانیان ئه‌و به‌شانه‌ى که‌خاکى دانه‌بڕاووى کوردستان بوون داگیرکرابوون ڕزگار بکه‌ن و ئێستاش له‌ سایه‌یى خوێنى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ کۆڵنه‌ده‌ره‌کان و بنه‌ماڵه‌و که‌سو کارى شه‌هیدان پارێزگاریان لێده‌کرێت .
 
هاوکات هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ له‌ دوایى کۆتایهێنانى داعش، به‌ره‌و قۆناعێکێ‌ نوێ هه‌نگاو ده‌نێت که‌ چۆن له‌ڕابووردودا به‌رگه‌ى ته‌واوى پیلانه‌کانمان گرت ئاواش چاوه‌ڕوانى ئاینده‌یه‌کى نوێ ده‌که‌ین که‌هاوکێشه‌ سیاسى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ناوچه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان به‌یه‌ک ئاڕاسته‌ یه‌کانگیربێت و ئه‌رکى له‌پێشینه‌مان ئاماده‌ى بێت بۆ گواستنه‌وه‌ى  هه‌لى ره‌خساو سه‌باره‌ت به‌ دیاریکردنى ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان .

جه‌ماوه‌رى کوردستان .

ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا یادى راپه‌ڕین ده‌که‌ینه‌وه‌، قه‌یرانى دارایى زیاترله‌ سێ ساڵه‌ به‌رۆکى هاوڵاتیان گرتووه‌ ، تا ڕاده‌یه‌کى زۆر ئه‌وقه‌یرانه‌ داراییه‌ کاریگه‌رى ته‌واوى خستۆته‌ سه‌ر بارو دۆخ وشێواز وژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و هاوکات کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کان داناوه‌ و گرنگه‌ هه‌مولایه‌ک به‌وریایى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌که‌ بکه‌ین به‌رده‌وام بوونى ئه‌م دۆخه‌ ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى گه‌وره‌مان ده‌کاته‌وه‌ .

پێویسته‌ حکومه‌ت هه‌نگاوى نوێ‌ بنێت سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران ومامۆستایان وسه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى نوێ‌ سه‌باره‌ت به‌چاکردنى ژێرخانى ئابورى و سیسته‌مى حوکمڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان که‌له‌ئێستادا له‌هه‌موو کات زیاتر هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى کوردستان پێویستان به‌یه‌کگوتارى هه‌یه‌ و پێویسته‌ کێشه‌کانیان وه‌لا بنێن و نێوماڵى کورد یه‌کبخه‌ن و کۆتایى به‌م دوخه‌ى ئێستابهێنن و کێشه‌وقه‌یرانه‌کانى دارایى و سیاسى چاره‌سه‌ربکه‌ن به‌ تایبه‌تى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى سیسته‌مى حوکمڕانى و چاکسازى و شه‌فافیه‌ت له‌داهاتوو سامانه‌ جۆراو جۆره‌کانى وڵات  به‌ئه‌رکى درێژه‌پێدانى دیموکراسى ده‌زانین. 

چیتر جه‌ماوه‌رى کوردستان به‌رگه‌ى نه‌هامه‌تى و ململانێى نێو ماڵى کوردى ناگرێت و پێویستى به‌ بژێوى و ئارامى و سه‌قامگیرى زیاتر هه‌یه‌ و ئاماده‌کارى بکه‌ن بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى پێشهات و گۆرانکاریه‌کانى ناوچه‌که‌و دونیا،هه‌نگاونان  به‌ئاراسته‌ى قۆناغێکى نوێ بۆ به‌ ده‌یهێنانى ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر بۆ گه‌له‌که‌مان. 

جه‌ماوه‌رى کوردستان ...

ئێمه‌ له‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، له‌گه‌ڵ پیرۆزبایى له‌ یادى ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م بۆنه‌و یاده‌کانى ئادار ده‌که‌ین ، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى ڕێگاى تێکۆشان ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌ ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان و به‌رپاکردنى دادپه‌روه‌رى و عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌راهه‌مکردنى ژیان و گوزه‌رانى شایسته‌ بۆ سه‌رجه‌م تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگا له‌ هه‌رێمى کوردستاندا.


به‌رزو شکۆداربێت بیره‌وه‌رى 26ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕین..
نه‌مریى بۆ شه‌هیدانى کاروانى خه‌باتى ڕزگارى کوردو کوردستان   
سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان 
                 
 
                                                                                                                                                             مه‌کته‌بى سیاسی
حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group