4
7 بارزانى و نوێنه‌رى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ هاوپه‌یمانێتى شه‌ڕى دژى داعش کۆبۆوه‌
13/3/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 13 ى مارسى  2017 له‌ سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ بڕێت مه‌کگورگ نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تیى شه‌ڕى دژى داعش و شاندێکى یاوه‌رى کرد که‌ پێکهاتبوو له‌ دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق و کین گرووس کونسوڵى ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر و جه‌نه‌ڕاڵ داونسێند فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکارى باڵیۆزخانه‌ و سوپاى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق.

له‌ دیداره‌که‌دا نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تیى شه‌ڕى دژى داعش جه‌ختیشى له‌وه‌ کرده‌وه‌ ئارامیى و سه‌قامگیریى کوردستان بۆ وڵاته‌که‌ى جێگه‌ى بایه‌خه‌ و په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخى شنگال ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێ جگه‌ له‌ هێزه‌ فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق هیچ هێزێکى تر له‌م ده‌ڤه‌ره‌ بێت.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان نیشاندا له‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانى سوپاى عێراق سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامى زۆر باشى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا و بارودۆخى سیاسیى ناوچه‌که‌ و شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش له‌ سووریا و عێراق تاوتوێ کرا.

په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مه‌ریکا ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو و شاندى میوان جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامیى وڵاته‌که‌یان له‌ پێشکه‌شکردنى هاوکارى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرده‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group