4
7 به‌یاننامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسـى (حسدک) له‌یادى29 ساڵه‌ى کیمیـابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا
14/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌بۆنه‌ى 29 ساڵه‌ى کیمیـابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌یاننامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسـى (حسدک) له‌یادى 29 ساڵه‌ى کیمیـابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا 
جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان 
خه‌ڵکى خۆڕاگرى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ 
رۆژى 16-3-1988 یه‌کێک له‌ سامناک ترین  تاوانه‌کانى مێژوو دژبه‌گه‌له‌که‌مان و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ئه‌نجامدرا‌ فڕۆکه‌ مه‌رگهێنه‌ره‌کانى به‌عس شارى هه‌ڵبجه‌یان بۆردومانکردو ئاشتى ئارامى ئه‌وشاره‌یان تێکدا، که‌ تیایدا پێنج هه‌زار مرۆڤى بێتاوان له‌ ژن و پیاو و گه‌نج و مناڵ و هاوڵاتى بێ دیفاع، له‌چه‌ند ساتێکدا به‌ کۆمه‌ڵ  شـه‌هید بوون و هه‌زارانى تریش بریندارو ئاواره‌ بوون، به‌جۆرێک که‌ تا ئێستاش ئازارو نه‌هامه‌تى برینداره‌کان به‌رده‌وامه‌ و ساڵانه‌ ژماره‌یه‌کیان لێ شه‌هید ده‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ژه‌هراوى کردنى ژینگه‌و ژیانى ئه‌و شاره‌، که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ له‌ یاساکانى گه‌ردوونیدا به‌ تاوانى جه‌نگ و دژ به‌ مرۆڤایه‌تى ناسێنراون. 

 ڕژێمى به‌عسى ڕووخاو به‌ کیمیاباران کردنى هه‌ڵه‌بجه‌، په‌رده‌ى له‌ ڕووى تاوانه‌کانى لاداو لاپه‌ڕه‌یه‌کى ڕه‌شى له‌ مێژوودا تۆمارکرد ، هاوکات  کیمیابارانکردنى هه‌ڵبجه‌ بووه‌ نموونه‌یه‌کى زیندووى ئه‌و قوربانیه‌‌ گه‌ورانه‌ى که‌ میلله‌تى کورد له‌ مێژووى نوێى خۆیدا پێشکه‌شى کردووه‌و بۆته‌ سیمبولى ناساندنى نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ دنیادا.        
                                            
جه‌ماوه‌رى کوردستان                                                                                                                             
ئه‌م ساڵ له‌کاتێکدا یادى 29 ساڵه‌ى کیمیابارانکردن و  شه‌هیدبوونى ڕۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ تاوانبارانى ئه‌و کاره‌ساته‌ به‌ سزاى  خۆیان گه‌یشتوون و  تاوانه‌کانیان له‌ لاپه‌ڕه‌کانى مێژوودا تۆمار کراون و هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ک ناسنامه‌ى کورد و گه‌لانى مه‌زڵوم و ویژدانى زیندووى مرۆڤایه‌تى، ده‌بێته‌ بابه‌تى نێو په‌رله‌مانه‌ زیندوو گه‌وره‌کانى جیهان و کۆڕو کۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.   
                           
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، له‌م یاده‌ تاڵه‌دا سه‌رى ڕێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین وهاو خه‌مى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌و که‌س و کارى شه‌هیدان به‌رکه‌وتوانى کیمیاباران ده‌رده‌بڕین و به‌رگه‌گرتنى جه‌ماوه‌رى به‌ شه‌ره‌فى هه‌ڵبجه‌ و خۆڕاگرتن و به‌رخودان و قوربانیدانى ڕۆڵه‌کانى ئه‌وشاره‌ قۆناغه‌کانى سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مانى زیاتر به‌ ره‌وپێشه‌وه‌ برد به‌ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌ڵبجه‌ بۆته‌ ڕه‌مزى به‌رخودان و قوربانیدان و ناسنامه‌ى گه‌له‌که‌مان له‌ سه‌رهه‌ردوو ئاستى ناوخۆیى ونێوده‌وڵه‌تى .توانیویه‌تى ببێته‌ فاکته‌رێکى گرنگ بۆ پێشخستنى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان .

ئه‌مساڵ  کاتێک یادى 29هه‌مین ساڵڕۆژى کیمیابارانکردى هه‌ڵبجه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵێکه‌  بڕیاى به‌ پارێزگابوون بۆ ئه‌وشاره‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام وه‌ک پێویست تا ئێستا کارنه‌کراوه‌ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و خزمه‌تکردنى زیاترى خه‌ڵکه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌ى هه‌ڵبجه‌ له‌م قۆناغ و بارودۆخه‌دا پێوستى به‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى زیاترو هه‌یه‌و تاکو ئه‌وزامانه‌ ساڕێژبکرێت که‌ له‌سایه‌یى کمیابارانکردنى هه‌ڵبجه‌دا  به‌جسته‌ى شارو خه‌ڵکه‌ خۆڕاگره‌که‌ى ماونه‌ته‌وه‌و تائێستا وه‌ک پێویست ساڕێژ نه‌کراون .

 گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه‌ کاربکه‌ین تاکو ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ مێژوویانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ‌ سه‌ده‌ى زێڕین و ڕابردووى مێژووى کورد له‌و شاره‌ ئاشتى خوازه‌دا که‌ به‌به‌رده‌وامى داینه‌مۆى ئه‌ده‌ب و هونه‌رو هزرو داهێنان و هاوکات سوته‌مه‌نى شۆڕش و ڕه‌مزى قوربانیدانى مه‌زن بووه‌.
                                                                                                                 

به‌رز و شکۆدار بێت، ڕۆژى شه‌هید کردنى به‌کۆمه‌ڵى پێنج هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌ربه‌رزى و ڕووسوورى بۆ شه‌هیدان و که‌سوکارى خۆڕاگریان.
 

مه‌کته‌بى سیاسـى
حزبى سـۆسـیالـیست دیموکراتى کوردستان
15-3-2017


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group