وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌کانى خانه‌سۆر رونکردنهوهدهدات
14/3/2017
جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌کانى ئه‌مڕۆى کۆمه‌ڵگه‌ى خانهسۆرى سه‌ر به ناحیه‌ى سنوون له سنوورى شه‌نگال رونکردنه‌وه یه‌کى بڵاو کرده‌وه که‌ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تى :
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى ناوخۆوه ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌کانى خانه‌سۆر
ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌کانى ئه‌مڕۆى کۆمه‌ڵگه‌ى خانهسۆرى سه‌ر به ناحیه‌ى سنوون له سنوورى شه‌نگال، ڕاى گشتیى کوردستان و ده‌ره‌وه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که:
1- PKKبه شێوه‌یه‌کى به‌رنامه بۆ داڕێژراو سووره له‌سه‌ر نانه‌وه‌ى پشێوى و ئاڵۆزى له ناوچه‌که. به‌رده‌وام له‌وێ خه‌ریکى ئیستفزازکردنى هێزه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێ به‌ریه‌ککه‌وتنێک ڕووبدات!.
2- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند ڕۆژێکه له ناوچه‌کانى حه‌سه‌که و دێرک و ناوچه‌کانى دیکه‌ى کوردستانى سووریاوه خه‌ڵک و هێزى چه‌کدار ده‌هێنێته سنوورى شه‌نگال و ڕۆژانه کێشه و پشێوى دروست ده‌کات.
3- هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ ویستیان هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه فه‌رمییه‌کانى حکوومه‌ت له ناوچه‌ى خانه‌سۆر، به‌ڵام پۆلیسى مه‌ده‌نى هه‌وڵى دا کۆنترۆڵى دۆخه‌که بکات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوونه‌دات.
4- دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه له ڕووداوه‌کانى ئه‌مڕۆدا هه‌رچى ڕوویدابێت، به ده‌ستى خۆیان بووه و پۆلیسى مه‌ده‌نى که چه‌ندینیان به‌رکه‌وتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرس نیه. ته‌نیاPKKبه‌رپرسه که به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت هه‌ندێ له برا ئێزدییه‌کان بکاته ئامێرى پیلانێکى قێزه‌وه‌ن.
5- دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و بهیهککهوتن ڕووبدات و داوا له PKKده‌که‌ین ژیرانه مامه‌ڵه بکات.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 14-3-2017
|