4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : هه‌ڵه‌بجه‌و ئازاره‌کانى به‌هى خۆم ئه‌زانم
16/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 16 ى مارسى 2017 ، به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى حزبى و حکومى  عێراق و کوردستان له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمى ساڵیادى کیمیابارانى ئه‌و شاره‌ به‌رێوه‌چوو .
 
مه‌راسیمى 29هه‌مین ساڵیادى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌چه‌ند چلاکیه‌ک به‌رێوه‌چوو که‌یایدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ى رێزو وه‌فاى له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان دانا .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌لێدوانێکیدا بۆ رادیۆ رایگه‌یاند : من بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ حزبایه‌تى ناکه‌م و ئه‌م یاده‌ به‌هى خۆمى ده‌زانم ،ئاماژه‌شى بۆئه‌وه‌کرد که‌به‌هۆى میواداریه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ تاکۆتایى له‌یاده‌که‌دا بمێنێته‌وه‌ به‌هۆى هه‌بوونى میوانه‌وه‌ و دواى دانانى تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان یاده‌که‌م جێ  هێشتووه‌.

ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌ که‌ جێهێشتنى یاده‌که‌ له‌لایه‌ن به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود لێکدانه‌وه‌ى جیاوازى بۆکرا به‌ڵام به‌رێزی  جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ به‌هۆى میوانى هه‌بووه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌و واده‌ى چاوپێکه‌وتنانه‌وه‌ هه‌بوه‌ که‌ داینابوو بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى یه‌کێتى په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان .

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16-3-2017 یادی 29ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌پارێزگاکه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group