4
7 به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان ده‌کات
16/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







  ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16 ى مارسى 2016 ، به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیکرد له‌ شاندێکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان .

له‌ دیدارێکدا باس له‌ بارودۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ و شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش کرا ،له‌وروه‌شه‌وه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌ ڕۆڵ و قوربانیدانى پێشمه‌رگه‌ کرا که‌ توانیان به‌ر به‌داگیرکارى داعش بگرن و نه‌هێڵین خاکى کوردستان داگیر بکه‌ن که‌ ئه‌م به‌رخودان و قوربانیدانه‌ى پێشمه‌رگه‌ توانى به‌شێکى زۆرى خاکى داگیرکراوى کوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم و ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و خاکه‌ ئازادکراونه‌ له‌لایه‌ن هێزى پیشمه‌رگه‌ى کوردستان پارێزگارى لێده‌کرێت ،پێشمه‌رگه‌ رۆڵى گه‌وه‌رى بینى له‌پرۆسه‌ى ئازادکردنه‌وه‌ى شارى موسڵ .

ئاماژه‌درا به‌کاره‌ساتى گه‌وه‌رى کیمیابارنکردنى هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ئه‌مڕۆ هاوکاتبوو له‌گه‌ڵ 29 ساڵه‌ى ئه‌و کاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان هات له‌سه‌رده‌ستى رژێمى به‌عسى عێراقى که‌ پێنج هه‌زار هاوڵاتى شه‌هید بوون و به‌هه‌زارنى دیکه‌ش بریندارو بێ سه‌رو شوێن بوون و تائێستاش کاریگه‌رى ئه‌و چه‌که‌ ماوه‌ له‌سه‌ر دانیشتوانى ئه‌و شاره‌و به‌رکه‌وتوانى چه‌کى کیمیایى پێویستیان به‌چاودێرى و هاوکارى زیاتر هه‌یه‌ .
   
هه‌روه‌ها باس له‌قه‌یرانى سیاسى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرا ، به‌پێویستیش زاندرا هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان چڕکه‌نه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسى و داراییه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ که‌به‌شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رى نێگه‌تیڤى کردۆته‌ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان.

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى تێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و یه‌کریزى و ته‌بایى نێوانیان کرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تى که‌له‌ئێستادا ناوچه‌که‌ به‌ره‌و گۆڕانکارى گه‌وه‌رده‌روات ،بۆ سود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانکاریانه‌ش کورد پێویستى به‌یه‌کریزى و یه‌کگوتارى هه‌یه‌ بۆبه‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى.

له‌لاى خۆیانه‌وه‌ شاندى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان  سوپاسى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودیان  کردو رۆڵى به‌رێزیان و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تى که‌هه‌میشه‌ خه‌مخۆرى ئاشتى پێکه‌وه‌ژیان بوون ، هیواشیان خواست  به‌هه‌مولایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى خزمه‌تى زیاتر به‌ره‌وشى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن و نێوماڵى کوردى به‌هێز بکه‌ن له‌پێناو گه‌یشتن به‌ مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان و سه‌ربه‌خۆى کوردستان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group