4
7 راگه‌نراوى دوو حزبى کوردستانى له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانى شه‌نگال و ڕۆژئاواى
18/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز 







حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانى ناوچه‌ى شه‌نگال و ڕۆژئاواى کوردستان  راگه‌نراوێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن که‌ گرنگه‌ هه‌رێمى کوردستان له‌‌م قۆناغه‌ نوێیه‌دا به‌ ته‌ندروستانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کاندا بکات به‌تایبه‌تى بۆ شارى موسڵ که‌ پێکهاته‌ى جۆراو جۆرى تێدایه‌ ‌و کورد به‌شێکى زۆرى ئه‌و پێکهاتانه‌ى له‌ ڕابووردودا پێکهێناوه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان له‌و ناوچانه‌ به‌به‌رده‌وامى کێشه‌ى خاکى هه‌بووه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌‌ ،ده‌توانرێت له‌ قۆناغى نوێى سیاسى و ئیدارى له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که‌ و جیهان دابڕێژێته‌وه‌ .

ئه‌مه‌ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه‌ :

راگه‌یه‌نراوى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانى ناوچه‌ى شه‌نگال و ڕۆژئاواى کوردستان .

سه‌رکه‌وتنه‌ یه‌ک له‌دوایى یه‌که‌کانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان قۆناغ و هه‌لومه‌رجێکى نویێ هێنایه‌ ئاراوه‌ و بووه‌ هۆى ئازادکردنى به‌شێکى زۆر له‌ خاکى هه‌رێمى کوردستان و ده‌ستخستنى هاوسۆزى و پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گه‌له‌که‌مان ، ئه‌مه‌ش به‌ گیانفیدایى هێزى پێشمه‌رگه‌ و به‌ خوێنى ژماره‌یه‌کى زۆر شه‌هیدى و شه‌دان که‌مئه‌ندام هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ له‌ شه‌ڕى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تیرۆردا شکستیان به‌ هه‌ژموون و خه‌ونى گڵاوى گروپى تیرۆرستى داعش هێنا . ‎‏‎‌

دیاره‌ ئه‌م سه‌رکه‌تنانه‌ بۆنه‌یارانى گه‌له‌که‌مان ماییه‌ى نیگه‌رانى بوون ، بۆیه‌ پێویسته‌ خوێندنه‌وه‌ى وردمان هه‌بێت بۆ قۆناغى دواى داعش که‌ کۆمه‌ڵێک هاوکێشه‌ى نوێ ده‌هێنه‌ ئاراوه‌ و ده‌بێت کار بکه‌ین بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى ئه‌و هاوکێشه‌ سیاسى و ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ که‌ له‌ ئاینده‌دا ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌ سه‌ر ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌تى له‌ ئیستادا قۆناغى دواى شه‌ڕى موسڵ و کۆتایهێنان به‌داگیرکارییه‌کانى داعش له‌ عێراق بووه‌ته‌ باس و خواستى گه‌رمى سیاسى له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ و جیهاندا ، که‌ هه‌ریه‌ک له‌م لایه‌نانه‌ باس له‌پرۆژه‌ ‌و ئه‌جینداى جیاواز ده‌که‌ن بۆ دوایى ئه‌و قۆناغه‌ ، به‌جۆرێک که‌ کار گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ى وڵاتانى درواسێى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ندێک لایه‌نى تر هێزى سه‌ربازى ببه‌نه‌ ئه‌و سنورانه‌ى که‌ جێگه‌ى ململانێن له‌ گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا به‌مه‌به‌ستى پارستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان .  

‏‎‌ ئێمه‌ له‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان پێمانوایه‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌ گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا ده‌بێت له‌ پێناو پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کاندا بێت و درێژه‌پێده‌رى ئه‌و گوتاره‌ سیاسى و سه‌ربازییه‌ بێت هه‌روه‌ک چۆن به‌یه‌کگرتوویى و هاوسه‌نگه‌رى له‌ جه‌نگى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا سه‌رکه‌وتین و پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تیمان به‌ده‌ستهێنا ‌ده‌توانین ‌به‌یه‌کگرتووییش ڕۆڵێ گرنگ و به‌رچاومان هه‌بێت له‌ داڕشتنى قۆناغى نوێى سیاسى ناوچه‌که‌ . گرنگه‌ هه‌رێمى کوردستان له‌‌م قۆناغه‌ نوێیه‌دا به‌ ته‌ندروستانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کاندا بکات به‌تایبه‌تى بۆ شارى موسڵ که‌ پێکهاته‌ى جۆراو جۆرى تێدایه‌ ‌و کورد به‌شێکى زۆرى ئه‌و پێکهاتانه‌ى له‌ ڕابووردودا پێکهێناوه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان له‌و ناوچانه‌ به‌به‌رده‌وامى کێشه‌ى خاکى هه‌بووه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌ ڕووى سیاسى و‌ ئابورى و ستراتیژییه‌وه‌ موسڵ کاریگه‌رى زۆرى له‌ سه‌ر ئاینده‌ و ڕۆڵو پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ و به‌ هۆى پاڕێزگاریکردن له‌و خاکه‌ى که‌ له‌ سنورى جوگرافى موسڵن و خاکى دانه‌بڕاوى کوردستانن و ده‌توانرێت له‌ قۆناغى نوێى سیاسى و ئیدارى له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که‌ و جیهان دابڕێژێته‌وه‌ .

جێگه‌ى نیگه‌رانییه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابوردوودا له‌ شه‌نگال و قه‌زاى خانێکى له‌ خانه‌سۆر ئاڵوزى و گرفت له‌ نێوان لایه‌نه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان هاته‌ ئاراوه‌ و بارگرژى و توندوتیژى لێکه‌وته‌وه‌ ، جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ نابێت لایه‌نه‌کانى ڕۆژئاوایى کوردستان ، هه‌رێمى کوردستان بکه‌نه‌ شوێنى یه‌کلایکردنه‌وه‌ى ململانێکانیان و ده‌بێت‌ ئه‌و راستییه‌ بزانن که‌ هه‌ر ئاڵۆزى و گرفتێک له‌م به‌شه‌ى کوردستاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت له‌ سه‌ر به‌شه‌کانى ترى کوردستان و هه‌مووان په‌لکێشده‌کات بۆ جه‌نگێک که‌ هیچ لایه‌ک خوازیارى نین . ‎‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌موومان سه‌روه‌رى هه‌رێمى کوردستان بپارێزین و هیچ هه‌نگاوێکى هه‌ڵه‌ نه‌نێین تا ئه‌م ئه‌زموونه‌ى کوردستانى باشوور بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌ و ‎بڕوامان وایه‌ که‌ هه‌مووپارچه‌کانى کوردستان تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌کانى کورد ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ بپارێزێن و نابێت هێزه‌کان ده‌ستوه‌ربده‌نه‌ کاروبارى ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى خه‌باتى خۆیان . 

هه‌روه‌ها داوا له‌ لایه‌نه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان ده‌که‌ین ئه‌و ئه‌زمونه‌ى پێشووى هه‌رێمى کوردستان دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌ ڕابووردودا ڕووبه‌ڕوى جه‌نگێکى ناوخۆیى نه‌خوازراو بویه‌وه‌ که‌تا ئێستاش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ و نه‌توانراوه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ وه‌ک پێویست تێپه‌ڕێنین ، فشار خستنه‌سه‌ر لایه‌نه‌کانى کوردستانى ڕۆژئاوا وه‌ک داخستن و سوتاندنى باره‌گاکانیان له‌ لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ پرسیار درووستده‌کات له‌ سه‌ر ئاینده‌ى دیموکراسى و گیانى پێکه‌وه‌ ژیان و کارکردن . ‎ده‌بێت بزانرێت به‌شێکى ئه‌و پشتگیرییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ى ڕۆژئاواى کوردستان به‌ده‌ستیهێناوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ‌ پرسى دیموکراسى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبوڵکردن . بۆیه‌ مامه‌ڵکردنى ته‌ندروستانه‌ له‌و به‌شه‌ى کوردستان ده‌بَیته‌ فاکته‌رێکى سه‌ره‌کى بۆ پاڵپشتى زیارتر و به‌ره‌وپێشچوون به‌ پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک و سڕینه‌وه‌ى لایه‌نه‌کانى دیکه‌ ، به‌شێکى زۆرى دۆسته‌کانمان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین و ده‌ستبه‌ردارى پشتگیرى و پشتوانى ده‌بن, هاوکات ده‌بێته‌ هۆکارى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگێکى ناوخۆیى که‌ ئاسته‌مه‌ دواتر به‌ سانایى چاره‌سه‌ر بکرێت . ‎پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک به‌رپرسیارانه‌ ئاگادارى بارودۆخه‌که‌ بن و نابێت هیچ لایه‌نێک ببێته‌ هۆکارى تێوه‌گلانى گه‌لى کورد له‌و شه‌ڕه‌ ئه‌قلیمانه‌ که‌له‌ ناوچه‌که‌دا خه‌ریکه‌ ڕووده‌ده‌ن و به‌ هه‌موو جۆرێک شه‌ڕى کورد و کورد مه‌حکوم ده‌که‌ین . هه‌روه‌ها پێشنیار ده‌که‌ین هه‌رچى زووه‌ کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ئه‌نجام بدرێت و به‌ پرۆژه‌ رووبه‌ڕووى ئه‌و کێشه‌ و گرفتانه‌ ببینه‌وه‌ و کێشه‌کان به‌ گفتووگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ین.


حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان       
پارتى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان       

18-3-2017


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group