4
7 بارزانى : ده‌بێ گه‌لى کوردستان بگاته‌ سه‌روه‌ریى خۆى و خاوه‌ن بڕیار و چاره‌نووسى خۆى بێت
20/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 به‌رێز مه‌سعودبارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و  ساڵى نوێى کوردى په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بوه‌ده‌کات که‌ ده‌بێ گه‌لى کوردستان بگاته‌ سه‌روه‌ریى خۆى و خاوه‌ن بڕیار و چاره‌نووس و ژیانى خۆى بێت. هه‌ر ئه‌وه‌یشه‌ باشترین وه‌ڵام و باڵاترین وه‌فا بۆ خوێنى شه‌هیدان و قوربانیدانى گه‌ل.

ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى کوردییه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆم ئاڕاسته‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و هه‌موو کوردانى ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کانى کوردستان ده‌که‌م. هیواى ساڵێکى خۆش و پێ‌ له‌ به‌ره‌که‌ت و به‌خته‌وه‌رى بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازم.

مانگى ئازار مانگى سه‌رکه‌وتن و خۆشى و ئێش و نه‌هامه‌تییه‌کانى گه‌لى کوردستان بووه‌. له‌گه‌ڵئه‌وه‌یشدا ئازار و نه‌ورۆز بۆ گه‌له‌که‌مان هێماى تێکشکاندنى زوڵم و ده‌رکه‌وتنى ڕووناکى و ژیانه‌وه‌ ده‌دات و ئه‌وه‌یش به‌و مانایه‌ دێت که‌ قوربانیدان و خه‌بات ئه‌نجام و به‌رهه‌مى ده‌بێت.

خۆڕاگرى و قوربانیدانى بێ هه‌ژمارى گه‌لى کوردستان له‌ قۆناغه‌ سه‌خته‌کانى خه‌باتدا هه‌ر له‌ به‌رگریکردن له‌ مان و ناسنامه‌ییه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا تێکشکاندنى تیرۆریستانى داعش ده‌بێ ئه‌نجامى هه‌بێت و پێویسته‌ ئه‌و خه‌بات و ده‌ستکه‌وتانه‌ یه‌ک هه‌نگاویش به‌ره‌و پاشه‌وه‌ نه‌ڕوات و ده‌بێ گه‌لى کوردستان بگاته‌ سه‌روه‌ریى خۆى و خاوه‌ن بڕیار و چاره‌نووس و ژیانى خۆى بێت. هه‌ر ئه‌وه‌یشه‌ باشترین وه‌ڵام و باڵاترین وه‌فا بۆ خوێنى شه‌هیدان و قوربانیدانى گه‌ل.

ئه‌و قوربانییه‌ى گه‌لى کوردستان داویه‌تى و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ به‌رزه‌ى له‌ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییدا هه‌یه‌تى و ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ى پێشمه‌رگه‌ تۆمارى کردووه‌، له‌چاوى جیهانیاندا شاراوه‌ نییه‌ و ئێستا جیهان شانازى به‌ گه‌لى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ ده‌کات.

له‌م بۆنه‌یه‌دا داوا له‌ خه‌ڵکى سه‌ربه‌رزى کوردستان ده‌که‌م ئومێدیان به‌هێز بێت چونکه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خۆڕاگرییه‌که‌یان به‌رهه‌مى ده‌بێت. داوا ده‌که‌م له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌وڵ و ده‌نگێکدا خۆڕاگر بن که‌ بیه‌وێ بڕوابه‌خۆبوونیان لێ بستێنێته‌وه‌ و پاشکۆیى بچه‌سپێنێت. نه‌ورۆز له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و هه‌موو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان پیرۆز ده‌که‌م.

هه‌ر له‌ خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی

20ـى 3ـى 2017


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group