4
7 په‌یامى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى چه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردیه‌وه‌
20/3/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردى په‌یامێکى پیرۆزبایى پێشکه‌شى  پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رى کوردستان ده‌کات ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

 
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان  

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى کوردییه‌وه‌ جوانترین وگه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان  و جه‌ماوه‌رى کوردستان ده‌که‌م ، هیوادارم ساڵى نوێ ساڵى خۆشى و تێپه‌ڕاندنى ئازاره‌کان و قه‌یرانه‌کان بێت .

به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایى خۆم پێشکه‌ش به‌ ته‌واوى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌که‌م ، که‌ماوه‌ى سێ ساڵه‌ له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى و روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان گیانى خۆیان کردۆته‌ قه‌ڵغاتى به‌رگرى  بۆ پاراستنى هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان .
 
 هیواده‌خوازم له‌م جه‌ژنه‌دا هێزه‌کوردییه‌کانى سه‌رگۆڕه‌پانى خه‌بات و جه‌ماوه‌رى کوردستان  به‌یه‌ک ده‌نگ وڕه‌نگ یه‌ک هه‌ڵوێست بن وستراتیژیه‌تیان روون وئاشکرابێت ئه‌وهه‌موو قوربانیه‌ى کورد داویه‌تى له‌پێناوى گه‌یشتن به‌سه‌ر جه‌م مافه‌کانمان و سه‌ربه‌خۆیى کوردستان بگاته‌ ئامانج و بتوانین سود له‌ گۆڕانکاریه‌کانى ناوچه‌که‌ وه‌ربگرین    .

دووباره‌ پیرۆزبایێت جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان وجه‌ماوه‌رى کوردستان له‌هه‌رشوێنێکى جیهانداو پیروزبایی له‌سه‌رجه‌م ئه‌ونه‌ته‌وانه‌ ترده‌که‌ین که‌ئاگری نه‌وروز ده‌که‌نه‌وه‌.


محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 
 20-3-2017


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group