به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود یادى کیمیابارانى سێوسێنان کرایه‌وه‌

3/22/2017 7:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  به‌روارى 22 ى مارسى 2017  به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  وژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى حزبى و حکومى و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان مه‌راسیمى یادى 29 ساڵه‌ى کیمیابارانکردنى ناحیه‌ى سێوسینان به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێک له‌قورئانى پیرۆزو ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد .دواتر له‌لایه‌ن به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌ئاماده‌بوان چه‌ند مۆمێک بۆگیانى پاکى شه‌هیدانى ئه‌وکاره‌ساته‌ داگیرسا .

تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدان دانرا ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ى رێز وه‌فاى له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان دانا .

پاشان چه‌ند وتارێک پێکه‌ش کران که‌تیایدا ئاماژه‌درا به‌کاره‌ دڕندانه‌که‌ى رژێمى به‌عسى روخاو که‌ده‌هه‌ق به‌گه‌لى کورد کراوه‌ هه‌ر له‌پرۆسه‌ى ئه‌نفال و کیمیابارانکردنى هاوڵاتیان له‌نێویشیاندا ناوچه‌ى سێوسێنان و چه‌ندین مناڵ و ئافره‌ت و ژن و گه‌نج ولاوى سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداو  چه‌ندین که‌سى تریش برینداربوون .

ئاماژه‌شدرا به‌و کاره‌ساتانه‌ى به‌درێژاى مێژوو روبه‌روى گه‌لى کورد بۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى حکومه‌تى عێراقى به‌تایبه‌تیش حزبى به‌عس که‌به‌دڕنده‌ ترین شێوه‌ هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى کیمیابارن و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ کرد، ته‌نها له‌سه‌ر کورد بونیان و داواکردنى مافه‌کانى خۆیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کى دێرین ، هه‌روه‌ها باس له‌سه‌ربه‌رزى که‌وسوکارى شه‌هیدان که‌ خوێنى رۆڵه‌کانیان بووه‌ ناسنامه‌ى گه‌لى کوردو بوونه‌ قه‌ڵغانى پۆڵاینى وڵات و پارێزگاریان له‌ هه‌رێمى کوردستان و هاوڵاتیان کرد و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ش له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان سنگیان کردۆته‌ قه‌ڵغانى به‌رگرى له‌خاک و نیشتمان.

 تیشکخرایه‌ سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى روبه‌روى گه‌لى کورد ده‌بنه‌وه‌ که‌له‌ئێستاشدا روبه‌روى شه‌ڕێکى نه‌خواز راوبۆته‌وه‌  به‌پشتیوانى وقاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ تواندرا خه‌ونى گڵاو پیلانى دوژمنان له‌ناو ببرێت و بۆسه‌رجه‌م جیهان بیسه‌لمێنن که‌ کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کى زیندوو قاره‌مانه‌ له‌پێناو پاراستنى خاک و هاوڵاتیان و گه‌یشتن به‌ مافه‌کانى تادوا دڵۆپى خوێن و دوانه‌فه‌س رۆڵه‌کانى ده‌جه‌نگن و به‌ره‌نگارى تیرۆرستان ده‌بنه‌وه‌ له‌پێناو ئاشتى و ئازادى و دیموکراسى بۆ هه‌مو گه‌لانى دونیا و به‌رقه‌راربونى ئارامى بۆ مرۆڤایه‌تى .

له‌به‌شێکى ترى مه‌راسیمه‌که‌داپێشانگایه‌کى وێنه‌ى شه‌هیدان کرایه‌وه‌و چه‌ندین چاڵاکى ئه‌نجامدرا .

له‌کۆتاى مه‌راسیمه‌که‌ش به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تاجه‌ گوڵینه‌ى رێزو وه‌فاى له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدانى سێو ێنان دانا .

له‌رۆژى 22-3- 1988 حکومه‌تى به‌عسى عێراقى تاوانێکى ترى کۆمه‌ڵکوژى به‌رامبه‌رگه‌لى کورد ئه‌نجامدا به‌کیمیا بارانکردنى گوندى سێوێنان له‌ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ ،به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 68 که‌سى مه‌ده‌نى شه‌هیدبون و زیاتر له‌ 50 که‌سى تریش بریندار  بوون .


زۆرترین خوێندراو