پۆلیسى سلێمانى ژن و پیاوێک به‌ کوژراوى ده‌دۆزێته‌وه‌

3/23/2017 8:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







  ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 23ى مارسى 2017 پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند له‌ گه‌ڕه‌کى قڕِگه‌ى شارى سلێمانى ته‌رمى ژن و پیاوێک به‌ کوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرایکرد: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ره‌کى قڕگه‌ هاوڵاتى (ه. م. م) له‌ دایکبوى ساڵى ۱۹۸٥ که‌ پیشه‌ى کاسب بووه‌ ژنه‌که‌ى خۆى به‌ناوى ( د. ع. س) له‌ دایکبوى ۱۹۹۰ که‌ ژنى ماڵ بووه‌ له‌ ماڵى خۆیاندا ده‌کوژێ و دواى ڕوداوه‌که‌ خۆشى ده‌کوژێ.

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌هێزه‌کانى پۆلیسى سلێمانى گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌و پاش ئه‌نجامدانى پشکنین و هێڵکارى شوێنى رووداوه‌که‌ ته‌رمه‌کان ره‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى سلێمانى کراون به‌مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه‌ى زیاتر.

پۆلیسى سلێمانى  ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ تائێستا هۆکارى روداوه‌که‌ نه‌زانراوه‌و ده‌ستیان کردووه‌ به‌لێکۆڵینه‌وه‌ بۆزانینى هۆکارى روداوه‌که‌ . 


زۆرترین خوێندراو