به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین

3/24/2017 3:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







  ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24 ى مارسى   2016 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌شارى که‌رکوک چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین  .
  
له‌دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێڕاى پیرۆزبایى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزو ساڵى نوێى کوردیه‌وه‌ باسى له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان کرد وتیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش دوا که‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ،به‌پێویستیشى زانى حکومه‌ت هه‌نگاوى جدى بنێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان و ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌روه‌ها گۆرانکاریه‌کان و هه‌ستیارى ره‌وشى هه‌نوکه‌یى ناوچه‌که‌ى بۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان شیکرده‌وه‌.


هه‌روه‌هاجه‌ختى له‌یه‌کریزى و یه‌ک هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌سیاسیه‌کان کرده‌وه‌ له‌پێناو کۆتایى هێنان به‌م دۆخه‌ سیاسیه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆو دانوسانى به‌پێویست زانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ،ووتیشى پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵبده‌ن بۆ کۆتایى هێنان به‌و دۆخه‌ى ئێستاو گه‌یشتن به‌ ئارامى و ئاسایش و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یران و کێشه‌کاندا.

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ر سه‌ر قاره‌ناتیه‌تى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى به‌رز نرخاند که‌شان به‌شانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ره‌کانى جه‌نگدا بوون بۆ پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان .

هه‌روه‌ها به‌رێزیان  له‌مه‌ڕ پرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ هه‌رشتێک و هه‌نگاوێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵک و گه‌لى کورد بێت ئه‌وا حزبى سۆسیالیست  زۆر به‌گه‌رمى پشتیوانى لێده‌کات و هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ده‌خاته‌ گه‌ڕبۆ بنیاتنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران ودیموکراس و گه‌یشتن به‌ مافى چاره‌نوس و سه‌ربه‌خۆیى.

له‌به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و دیداره‌و هیوایان خواست به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌کى بینیوه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ هه‌وڵه‌کانى چڕبکاته‌وه‌ له‌پێناو پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و چاکسازییه‌کان به‌ ئاراسته‌ى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو