4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : کورد گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناغه‌ى که‌بتوانێت سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست بهێنین
12/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود رایگه‌یاند  وه‌ک کورد گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ى که‌بتوانین له‌رێگاى گفتوگۆو لێک تێگه‌یشتن سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست بهێنین، جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا پێویستیمان به‌هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت  .

ئه‌مڕۆ 12 ى نیسانى 2017 ، به‌شى دیبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى زانکۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى له‌شارى هه‌ولێر سیمنارێکى بۆ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ژێر ناوى (خوێندنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرین بۆ ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان دواى شه‌ڕى داعش )  رێکخست .

له‌سیمیناره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌ دروست بونى ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆى وڵاتانى جیهانکرد وه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سۆڤیه‌ت که‌ بووه‌ هۆى دروست بونى 20  وڵات  که‌ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌سته‌به‌رکرد .
 
ووتى : "بۆ ئه‌بێت ئێمه‌ هه‌ر ئه‌بێ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بین سێ چوار ملیۆن خه‌ڵک بکوژرێت  و هه‌ڵه‌بجه‌ 5 هه‌زار که‌س به‌کیمیایى بخنکێت و 180 هه‌زار که‌س ئه‌نفال بکرێ ئینجا کورد بناسن و داواى مافى خۆمان بکه‌ین ، باشه‌ ناکرێ به‌گفتوگۆو له‌سه‌ده‌ى 21 و پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆژیا و ئه‌و هه‌موو داهێنانه‌ى له‌لایه‌ن عه‌قڵه‌وه‌ کراوه‌ ئه‌ى مرۆڤه‌کان چه‌ند پێشکه‌وتنیان کردووه‌ ، واته‌ عه‌قڵى مرۆڤه‌کان له‌کوێدایه‌ .

ئاماژه‌شى به‌وه‌ کرد که‌ سێ وڵات به‌بێ شه‌ڕ توانى سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست بهێنێ ،ته‌یمورى رۆژ هه‌ڵات له‌ئه‌نده‌نوسیا جیابۆوه‌ ،میکیمیدرۆ 500 هه‌زار که‌سن له‌ بۆسنه‌کان جیابونه‌وه‌ ،باشورى سۆدان ئه‌وانیش توانیان به‌ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست بهێنن  ،واته‌ له‌جیهاندا سێ وڵات به‌بێ شه‌ر سه‌ربه‌خۆیان به‌ده‌ست هێناوه‌ ،بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ک کورد گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ که‌بتوانین له‌رێگاى گفتوگۆو لێک تێگه‌یشتن سه‌ربه‌خۆیى به‌ده‌ست بهێنین .

ووتیشى : له‌ئێستادا کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا شه‌ریک نیه‌ ته‌ها به‌شداره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو وه‌زیره‌کان و سه‌رۆکى ئه‌رکانى سوپا ده‌رکرد ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر کورد شه‌ریک نه‌بێت له‌ به‌غدا ئه‌وا عێراق نابێت .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ب له‌ئێستادا هه‌لومه‌رجى سیاسى و سه‌ربازى و ئابورى و ئهه‌رێمى و جیهانى و ناوخۆی کورد له‌باره‌ تاوه‌کورد له‌م ده‌رفه‌ته‌ سود وه‌ربگرێت و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ وه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ش وه‌ک هێزێکى تۆکمه‌و یاسایى پ یه‌کێکه‌ له‌هۆکاره‌ گرنگه‌کان ،که‌ له‌ئێستادا مه‌شقپێکراوه‌و به‌رده‌وام مه‌شقیان پێبکرێت و هێزى پێشمه‌رگه‌ ببێت به‌پیشه‌ و به‌پێى بروانامه‌ى سه‌ربازى بتوانن له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ کاربکه‌ن .

ووتى : " کورد هه‌میشه‌ هێزى پێویسته‌ و ده‌بێت به‌شێه‌وه‌یه‌کى نیزامى و سه‌ربازى رێکبخرێت بۆیه‌ له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا خاوه‌نى هێز نه‌بێ که‌س لێیان ناترسێ و به‌وشێوه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی نابێت به‌سه‌ر جیهاندا،بۆیه‌ ئێمه‌ى کورد له‌ناوچه‌یه‌کین که‌هه‌میشه‌ ناحه‌زه‌کانمان په‌لامارمان ده‌ده‌ن بۆیه‌ هه‌میشه‌ پێویستمان به‌پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ .

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌له‌پاڵ هێز ى پێشمه‌رگه‌ پێویستیمان به‌بوارى دیبلۆماسى هه‌یه‌ له‌ئێستادا ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریکا گۆڕانى به‌سه‌ر هاتووه‌ بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ تا شه‌ش مانگى تر ته‌نها چاودێرى دۆخه‌که‌ بکه‌ن و به‌ته‌واوه‌تى بڕیار نه‌ده‌ن ،بۆیه‌ له‌م کاته‌دا زۆر رگرنگه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى ناوچه‌که‌ و ئه‌وروپاو عێراق په‌یوه‌ندى باشمان هه‌بێت .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌ پێویستیمان به‌په‌روه‌رده‌ى نیشتمانى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه‌ واته‌ رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌یى نیشتمانى ،زۆرێک له‌رۆشنبیریمان  له‌بواره‌ جیاوازه‌کاندا هه‌یه‌ ،به‌ڵام رۆشنبیرى نیشتمانیمان لاوازه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌کرێ کار له‌سه‌ر به‌هێزکردنى بکرێت له‌پێناو خۆشه‌ویستى بۆ نه‌ته‌وه‌و خاک و نیشمان .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group