4
7 بارزانى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى راسپاردووه‌ هێرشکاره‌کانى سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیر بکه‌ن
12/4/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى هێرشکردنه‌سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ رایگه‌یاند "سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ و دڵگرانه‌ به‌و رووداوه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى راسپاردووه‌ ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌که‌ ده‌ستگیر بکه‌ن".

ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 12 ى نیسانى 2017، گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى بڵاو کرایه‌وه‌ که‌له‌نێو بازارى شارى هه‌ولێر  دوو که‌س هێرشده‌که‌نه‌سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ و به‌توندى ئازارى ئه‌ده‌ن له‌به‌ر چاوى خه‌ڵک  به‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ زۆرى به‌دوایخۆیدا هێنا ،به‌تایبه‌تى تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى هه‌ژاند ، به‌هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رێز مه‌سعود بارزانى فه‌رمانى ده‌ستگیر کردنى ئه‌و دووکه‌سه‌ى ده‌رکرد.

ده‌قى راگه‌یێندراوه‌که‌ى گوته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان

سه‌باره‌ت به‌ رووداوى هێرشکردنه‌ سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 12-4-2017 له‌ هه‌ولێر, به‌ گشت لایه‌ک راده‌گه‌یه‌نین که‌ به‌رێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ و دڵگرانه‌ به‌و رووداوه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌کانى راسپاردووه‌ ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌که‌ ده‌سگیر بکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى بدرێنه‌ دادگا، تا به‌ پێى یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بکرێ.

ئومێد سه‌باح ، گوته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان  


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group