4
7 به‌سه‌رپه‌رشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، هێزى کریستیان و ئێزدى و عه‌ره‌ب دامه‌زراوه‌
13/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







دیندار زێبارى سه‌رۆکى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند پاش شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش هێزى فه‌رمى کریستیان و ئێزیدى و عه‌ره‌ب دامه‌زراوه‌ که‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ سه‌رپه‌رشتییان ده‌کات

له‌ دواى رووخانى رژێمى سه‌دام و  هاتنى داعش و زۆربوونى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان دژى که‌مایه‌تییه‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کانى عێراق زۆربه‌ى زۆریان روویان له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد و به‌ په‌ناگه‌ى ئارامى خۆیان زانیوه‌ که‌ هه‌موو پێکهاته‌کان ده‌توانن به‌ ئازادى تێیدا بژین و رێوره‌سمه‌ ئایینییه‌کانى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام چه‌ند راپۆرتێکى نێوده‌وڵه‌تى  به‌بێ پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ى درووستى هه‌واڵه‌کانیان باس له‌ بوونى پێشێلکارى و جیاوازى ده‌که‌ن له‌نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کانى کوردستان.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دیندار زێبارى سه‌رۆکى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رایگه‌یاند هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه‌ ئه‌و شوێنه‌ بوو که‌ پێکهاته‌ جیاوازه‌کانى عێراق به‌ شوێنێکى ئارامیان زانیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌کسانى تێیدا بژین بۆیه‌ به‌ وڵاتى پێکه‌وه‌ژیانیان ناوبردووه‌ بۆیه‌ که‌مایه‌تییه‌ ئایینى و مه‌زهه‌بى و ئیتنییه‌کانى عێراق، هه‌رێمى کوردستانیان به‌ تاکه‌ شوێن زانیوه‌ له‌ سه‌رتاپاى عێراق که‌ تیایدا به‌ ئاسووده‌یى بژین و سه‌ر و ماڵیان پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ هیچ جۆره‌ جیاوازییه‌ک ناکه‌ن له‌ رووى نه‌ته‌وه‌ و ئایین و مه‌زهه‌ب و گشت مافێکیان پارێزراوه‌. بۆ نموونه‌ کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌ ساڵى ١٩٧٨ له‌سه‌ر زه‌وى گوندى (گاڤانا) له‌ دهۆک که‌ زه‌وى برا کریستیانیه‌کان بووه‌ درووستکراوه‌ بۆ راگواستنى خه‌ڵکى چۆمان، نیازى رژێمى به‌عس له‌م کاره‌ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ له‌ نێوان موسڵمان و کریستیانیه‌کان بوو، کۆمه‌ڵگایه‌کى بۆ موسڵمانان له‌سه‌ر زه‌وى برا کریستیانیه‌کان درووستکردووه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ روانگه‌ى رێزگرتن له‌ ئایین و نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ لیژنه‌یه‌ک بۆ داواکارى ئه‌م برا کریستیانانه‌ پێکهێنرا و پێشنیاریان پێشکه‌ش کردووه‌ که‌ وه‌ک حاڵه‌تێکى (استپنا‌و) زه‌وى ئه‌م برا کریستیانانه‌ى له‌ ناوچه‌که‌ بۆیان بگه‌ڕێته‌وه‌ و داوا له‌ ئیداره‌ى پارێزگاى دهۆک کراوه‌ که‌ جێبه‌جێى بکات.

زێبارى ئه‌وه‌شى خسته‌ روو که‌ له‌ ساڵى ١٩٩٢ دواى راپه‌رین رێنمایى تایبه‌ت به‌و گوندانه‌ى کاول کراون ده‌رچوو که‌ به‌ رێنمایى ژماره‌ (٢)ى ساڵى 1992 ناسراوه‌ و تیایدا هاتووه‌: زه‌وى بدرێته‌ ئه‌و جوتیارانه‌ى پێش کاولکردن له‌ گوند زه‌ویان له‌به‌ر ده‌ستدا بووه‌ به‌و مه‌رجه‌ى ئاماده‌ بێت له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ و له‌ ساڵى ١٩٩٦ لیژنه‌ له‌م گونده‌ ده‌ست به‌کاربووه‌ و ئه‌و جوتیارانه‌ى ئاماده‌ بوون زه‌وییان پێدراوه‌ له‌ مه‌سیحى و موسڵمان به‌ڵام له‌ کاتى دابه‌شکردنى زه‌وییه‌کاندا هه‌ندێک زه‌وى زیادى کردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک له‌ مه‌سیحى و موسڵمانه‌کان له‌به‌رده‌م لیژنه‌ ئاماده‌ نه‌بوونه‌، ئه‌وا زه‌وییه‌کان دراوه‌ته‌ ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ بوون له‌به‌رده‌م لیژنه‌، له‌ ئه‌نجامدا (٣٦) که‌س له‌و جوتیارانه‌ پێشتر کارى جوتیارییان کردووه‌ رۆڵه‌کانیان زه‌وییان پێدراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شدارى کردنى که‌مایه‌تییه‌کان له‌ شه‌ڕى به‌رگرى دژى داعش و رزگار کردنه‌وه‌ى ناوچه‌کانیان زێبارى وتی: له‌ ساڵى 2014 و پاش شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش و هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کى کوردستان هێزى فه‌رمى و تایبه‌تى کریستیان و ئێزیدییه‌کان دامه‌زراوه‌ که‌ له‌ژێر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌م دواییه‌ هێزى به‌رگرى له‌ ئێزیدخانه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر میلاکى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ که‌ له‌ نزیکه‌ى (٤٠٠٠) پێشمه‌رگه‌ پێکهاتوون، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتییان ده‌کات و ڕاهێنان و چه‌ک و پێداویستیى سه‌ربازیشیان بۆ دابین ده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان به‌رگرى له‌ ناوچه‌کانى خۆیان بکه‌ن و به‌شدارى بکه‌ن له‌ رزگار کردنه‌وه‌ى ناوچه‌کانیان، چونکه‌  زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى که‌ کریستیان و ئێزیدییه‌کان تێیدا نیشته‌جێ کراون ده‌که‌ونه‌ سنوورى ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵى عه‌ره‌به‌کانى ناوچه‌که‌ زێبارى ئه‌وه‌ى خسته‌ روو که‌ ئه‌وانیش وه‌ک پێکهاته‌کانى دیکه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه‌ و له‌م باره‌وه‌ زیاتر وتی: به‌م دواییه‌ له‌سه‌ر داواکارى عه‌ره‌به‌کانى ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌تى رۆژئاواى موسڵ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ لیوایه‌کى تایبه‌تى بۆ دانیشتووانى ناوچه‌که‌ دامه‌زراندووه‌ به‌ناوى لیواى (رۆژئاواى دیجله‌) که‌ گشت پێدوایستییه‌کانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ دابین ده‌کرێت و له‌ (٢٠٠٠) که‌س پێکدێت له‌ خه‌ڵکى ناوچه‌کانى زوممار، ره‌بیعه‌، عه‌یازییه‌، و به‌شێک له‌ شنگال، خولى یه‌که‌مى مه‌شقى (لیواى رۆژئاواى دیجله‌) به‌ به‌شدارى 954 پێشمه‌رگه‌ کۆتایى هات و ئه‌رکیان پاراستنى ناوچه‌کانیانه‌ دواى کۆتایى هاتنى داعش و رێگا گرتن له‌ هه‌ر هێرشێکى دیکه‌ى هاوشێوه‌ى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانیان. گشت ئه‌م هێزانه‌ له‌ دواى پرۆسه‌ى ڕزگارکردنى موسڵ ڕۆڵێکى گرنگیان له‌ ئازادکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کانیاندا هه‌بووه‌، به‌تایبه‌تى له‌ شه‌ڕه‌کانى ڕۆژئاواى شارى موسڵ و باشیک و سنوورى شنگال و ئێستا ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ ئێزیدى و کریستیانه‌کان ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به‌ هێزه‌کانه‌وه‌ بکه‌ن، به‌ڵام تۆمارکردنى ناوه‌کانیان به‌هۆى قه‌یرانى دارایى حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ستاوه‌.

سه‌رۆکى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد که‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گرنگییه‌کى زۆر به‌ بابه‌تى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان ئایین و پێکهاته‌کان ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى جگه‌ له‌ موسڵمانان گشت پێکهاته‌ ئایینییه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ش ( ئێزیدی، کریستیان، جوو، کاکه‌یی، زه‌رده‌شتی، به‌هائی) بۆ راپه‌راندنى کاروباره‌کانیان به‌وپه‌ڕى ئازادى و دوور له‌ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێک، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ گرنگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ پته‌و کردنى گیانى ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان له‌ نێوان پێکهاته‌کانى هه‌رێم.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group