4
7 په‌رله‌مانتارێک : به‌جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان گه‌وره‌ترین تۆڵه‌ له‌حکومه‌تى عێراق ده‌کرێته‌وه‌
13/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند. “چه‌ندینجاره‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ گه‌له‌کۆمه‌کێ دژى خه‌ڵکى کوردستان ده‌کرێت، بۆیه‌ هیچ ئومێدێک له‌ به‌غداوه‌ بۆ میلله‌تى کورد نه‌ماوه‌ و کاتى ئه‌وه‌ش هاتووه‌ گه‌لى کورد ماڵى خۆى له‌ به‌غدا جیا بکاته‌وه‌“.

به‌ پێى هه‌واڵێکى باس نیوز، سالار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: ”به‌غدا مووچه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ و مووچه‌ى گشتیى خه‌ڵکى کوردستانى بڕیوه‌، ته‌نانه‌ت ئاماده‌نییه‌ ده‌رمانى پێویست ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات، هه‌روه‌ها هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان، له‌ شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش 200 شه‌هیدى به‌خشیوه‌، به‌ڵام به‌غدا ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ناوچه‌ى کوردستانى نازانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ به‌غدا مافى خه‌ڵکى کوردستان پێشێل ده‌کات، بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵکى کوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ئه‌زموونى ئه‌و زوڵمه‌یان له‌به‌رچاودا بێت و هه‌رچى زووتره‌ ماڵى خۆمان له‌ به‌غدا جیا بکه‌ینه‌وه‌“.

سالار مه‌حمود، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: “تاوه‌کو گه‌لى کورد له‌ژێر ڕکێفى حکوومه‌تى عێراقى بمێنێته‌وه‌، هیچ کات به‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى خۆى ناگات، باشترین ڕێگاش بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستى حکوومه‌تى عێراقى ڕزگارمان بێت، ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کۆک بن له‌سه‌ر پرسى سه‌ربه‌خۆیی، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زه‌مینه‌سازى بکه‌ین بۆ دیاریکردنى کوردستانى سه‌ربه‌خۆ، بێگومان ئێستا هه‌موو تاکێکى ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت“.

به‌ وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، ئاینده‌ى گه‌ش لاى هه‌رێمى کوردستانه‌ و ئاینده‌ لاى عێراقێکى شێواو نییه‌، دواجار ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ بزانین گه‌لى کورد هێنده‌ لاواز نییه‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌ نه‌شازه‌کانى حکوومه‌تى عێراق بێ هه‌ڵوێست بێت، ئه‌گه‌ر هه‌موومان واز له‌ ململانێى سیاسى بهێنن، به‌جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان گه‌وره‌ترین تۆڵه‌ له‌ حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ینه‌وه‌“.
 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


ڕه‌هه‌نده‌کانى ئه‌ودیوى سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌شدرى کۆنفراسى ئاسایشى جیهانی
سه‌یرکه‌ن دوێنێ له‌شارى نیویۆڕک چى ڕوویدا؟!
تورکیا به‌ره‌و که‌نارى سوڵتانیه‌ت ...!
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group