4
7 فۆرینه‌ پۆڵسی: ترامپ هیواى به‌خشیوه‌ به‌کورده‌کانى عێراق بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی
13/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







دامه‌زراوه‌ى برێدبار وتارێکى ده‌رباره‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌کانى ترامپ به‌رامبه‌ر کورد له‌ عێراق و سووریا بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

 له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ دواى ده‌ستبه‌کاربوونى دۆناڵد ترامپ وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا، کورد له‌ عێراق و سووریا هیواى زیاتریان به‌ ئه‌مریکایه‌، نموونه‌ى ئه‌وه‌ش دێنێته‌وه‌ که‌ له‌ شاندى عێراقدا فواد حوسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ى ترامپه‌وه‌ به‌ فه‌رمى بانگهێشت کرابوو وه‌ک نوێنه‌رى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان.

 هه‌روه‌ها ڕۆڵى ئه‌رێنیى رێکس تیله‌رسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که‌ سه‌رۆکى ئێکسۆن مۆبیله‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیاکانى که‌رتى نه‌وت که‌ گرێبه‌ستى نه‌وتیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مۆر کردووه‌.

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، گۆڤارى فۆرینه‌ پۆڵسی، وتارێکى (مۆرگان کاپڵان)ى بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ تیایدا نووسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ترامپ هیواى زیاترى به‌خشیوه‌ به‌ کورده‌کانى عێراق بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی.

له‌ وتاره‌که‌دا نووسه‌ر ده‌نووسێت: کورده‌کان خه‌ریکى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیانن و پارتى و یه‌کێتى و حزبه‌کانى دیکه‌ کار بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش یه‌که‌مجار نییه‌ که‌ کورده‌کان هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌ده‌ن، ئێستا زیاتر له‌ جاران گه‌شبینن به‌ سه‌رکه‌وتنیان و ئه‌و جیاوازییه‌ش بۆ سیاسه‌تى نوێى ئه‌مریکا و دۆناڵد ترامپ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ترامپ هه‌لێکى نوێى بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان دروست کردووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group