4
7 برینداره‌کانى سوپاى عێراق له‌ هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن
18/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ماوه‌یه‌که‌ هه‌ندێک له‌ رێکخراوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نین چاره‌سه‌رى ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ن که‌ رووبه‌رووى هه‌ندێک نه‌خۆشى و حاڵه‌تى تایبه‌ت بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ریش کردبێتیان له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه‌ که‌ پێویسته‌ ببێت.

 له‌وباره‌یه‌وه‌  د. دیندار زێبارى سه‌رۆکى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رایگه‌یاند که‌ هاتنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بارگرانییه‌کى زۆرى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان درووستکرد له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ له‌وانه‌ش داو وده‌رمان و زیاتر وتی: دواى رووداوه‌کانى سوریا  و هێرشى داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کى و هاتنى ژماره‌یه‌کى زۆرى په‌نابه‌ر و ئاواره‌ بۆ کوردستان، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى لێکردن و له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ به‌پێى توانا هاوکارى کردوون له‌وانه‌ش له‌ رووى ته‌ندروستییه‌وه‌ تواناکانى خۆى خسته‌ گه‌ێ‌ بۆ یارمه‌تیدانیان له‌ سه‌ره‌تادا خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندرووستییه‌ پێویسته‌کانى پێشکه‌ش کردن له‌ شوێنى نیشته‌جێکردنیان بۆ پاراستنى ژیانیان.

زێبارى ئه‌وه‌شى خسته‌ روو که‌ دواى نیشته‌جێکردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ که‌مپه‌کان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌ت به‌رده‌وام له‌ پێشکه‌ش کردنى خزمه‌تگوزارى پێویست بۆیان و له‌م باره‌وه‌ وتی: له‌ سه‌رجه‌م که‌مپه‌کان بنکه‌ى ته‌ندروستى هه‌یه‌ که‌ هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌کى پێویست له‌ خوپارێزى و چاره‌سه‌رکردن پیشکه‌ش ده‌کات، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى که‌ له‌ بنکه‌ ته‌ندروستییه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن ئه‌مبولانس دابین کراوه‌ بۆ ره‌وانه‌ کردنى نه‌خۆش بو نه‌خۆشخانه‌کانى ناو شاره‌کان،  و چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک هه‌یه‌ پێشبینى کراوه‌ و تومار کراوه‌.

زێبارى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌ دواى ده‌ستپێکردنى پرۆسه‌ى ئازادکردنى موسڵ ژماره‌یه‌کى زۆرى ئاواره‌ روویان له‌ هه‌رێمى کوردستان کردوو و به‌ پێى ئاماره‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ دواى ده‌ستپێکردنى پرۆسه‌ى ئازادکردنى موسڵ تا رۆژى 20/3/2017 زیاتر له‌ (255) هه‌زار که‌س له‌ موسڵ ده‌وروبه‌رى ئاواره‌ بوون و شوێنه‌کانى خۆیان جێهێشتووه‌ و به‌شێکى زۆریان روویان له‌ هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ و له‌و که‌مپانه‌ نیشته‌جێکراون که‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ کراون به‌تایبه‌تى که‌مپه‌کانى حه‌سه‌ن شام و خازر . بێگومان ژماره‌یه‌کى زۆریان منداڵ و به‌ ساڵاچوون و پێویستیان به‌ پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌کان هه‌یه‌.
 
سه‌رۆکى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ باره‌ى بریندارانى شه‌ڕى موسڵ وتی: رۆژانه‌ به‌ به‌رده‌وام بریندارانى پرۆسه‌ى ئازادکردنه‌وه‌ى موسڵ روو له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردن بۆ نموونه‌ به‌پێى ئاماره‌کانى سه‌نته‌رى پرۆسه‌ مرۆییه‌کان (OCHA) له‌ رۆژى 17-10-2016 تا 12-3-2017  ئه‌و بریندارانه‌ى پرۆسه‌ى ئازاد کردنى موسڵ که‌ ته‌نیا له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى شارى هه‌ولێر چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌ (1693) که‌س بوون له‌گه‌ڵ (15) بریندارى چه‌کى کیمیاوى که‌ له‌ موسڵ به‌ر هێرشى کیمیاوى تیرۆریستانى داعش که‌وتبوون جگه‌ له‌ هاوکارى به‌رده‌وام بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌مه‌ش به‌شێکى زۆرى ئه‌و ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشکییانه‌ى بۆ کوردستان دێن، بۆ ئاواره‌کانى موسڵ و ناوچه‌کانى دیکه‌ به‌کاردێن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد ده‌بێت ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد" روویکرده‌ شاخ
هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌کاندا
Created by AVESTA Group