ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
جه‌ماوه‌رنیوز
دواى چه‌ندین جار ئاگادارکردنههوه و چاودێریکردن له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌کانه‌وه، ده‌رکه‌وت به پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌کان کارده‌کات و گۆشتى به‌ستوو به فرێش ده‌فرۆشێت.
به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌کانه‌وه دوکانێکى گۆشتفرۆشى بازارى به‌له‌دییه‌که داده‌خرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هات که چه‌ندین جار له لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاوه ئاگادارکراوه‌ته‌وه تاوه‌کو پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کان بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌روێش فه‌ره‌ج ئه‌ندام له لیژنه‌ى باڵاى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى رایگه‌یه‌یاند: خاوه‌نه‌که‌ى گۆشتى به‌ستووى به فرێش فرۆشتووه و سه‌رچاوه‌ى هاورده‌کردنى گۆشته‌که‌ش نادیاره و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌کانه، ووتیشى پێشتر چه‌ندین جار خاوه‌نه‌که‌یمان ئاگادار کردۆته‌وه که پابه‌ندى رێنماییه‌کان بێت، دواى پابه‌ندنه‌بوونى به رێنماییه‌کانه‌وه به فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى له لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاوه بریارى داخستنى درا بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ.
لیژنه هاوبه‌شه‌کان قائیمقامییه‌تى سلێمانى به‌رده‌وام چاودێرى دوکان و بازار و شوێنه گشتییه‌کان ده‌کات و ئامانجى کارکرنیشان پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى هاوڵاتیانى شارى سلێمانییه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052