4
7 دیدارى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى بۆ میدیا به‌ڕێوه‌چوو
20/4/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 20 ى نیسانى 2017 دیدارى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى بۆ میدیا به‌ناونیشانى (میدیاى قه‌یران و قه‌یرانى میدیا ) به‌ڕێوه‌چوو ، دیداره‌که‌ که‌له‌لایه‌ن زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى ئاماده‌کرابوو چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ست به‌ناونیشانى دیداره‌که‌ خرانه‌روو چه‌ندین پسپۆڕ و شاره‌زاى بوارى میدیا له‌ده‌ره‌وه‌و و ناوه‌وه‌ى کوردستان به‌شدارى  دیداره‌که‌ بوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دۆخه‌ى میدیا کرا که‌پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
 
سه‌ره‌تاى دیداره‌که‌دا به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان  ده‌ستى پێکرد.
دواتر له‌لایه‌ن دکتۆر حه‌کیم عوسمان سه‌رپه‌رشتیارى دیداره‌که‌ وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کردو تیایدا تیشکى خسته‌سه‌ر ناوه‌رۆکى دیداره‌که‌و پێویستى ئه‌ودیداره‌ بۆ ئاگاداربون له‌قه‌یرانه‌کانى میدیا به‌تایبه‌تى میدیاى کوردى .

پاشان دکتۆر ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆکى زانکۆى پۆلۆته‌کنیکى سلێمانى وتارێکى پێشکه‌ش کردو ئاماژه‌یدا به‌بارودۆخى هه‌نوکه‌ى کوردستان و ناوچه‌که‌و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى روبه‌روى ناوچه‌که‌ بۆته‌وه‌ که‌میدیاش به‌ده‌ر نیه‌ له‌و قه‌یرانانه‌ له‌روه‌شه‌وه‌ دیدارى له‌و شێوه‌یه‌ى به‌پێویستزانى بۆ ده‌ستخستنه‌ سه‌ر برینه‌کان و خستنه‌روى کێشه‌و گرفته‌کان و قه‌یرانه‌کانى میدیا و مامه‌ڵه‌کردنى میدیا له‌ودۆخ و قه‌یرانانه‌دا .

ته‌وه‌رى یه‌که‌مى کۆنفرانسه‌که‌ به‌ناونیشانى میدیاى قه‌یران له‌لایه‌ن چه‌ندین پسپۆرو که‌سانى ئه‌کادیمى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه‌ چه‌ند بابه‌تێک خرانه‌روو ده‌رباره‌ى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى که‌ روبه‌روى میدیا بونه‌ته‌وه‌ به‌ قه‌یرانى دارایى و قه‌یرانى که‌مى که‌سانى شاره‌زا و به‌ ئه‌زمون پاشان له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوان گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان کرا .
ته‌وه‌رى دوه‌مى دیداره‌که‌ به‌ناوى به‌رپرسیارێتى میدیا له‌لایه‌ن که‌سانى شاره‌زاو پسپۆرو ئه‌کادیمى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه‌ چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا .

ته‌وه‌رى سێیه‌م و کۆتایى دیداره‌که‌ به‌ناونیشانى قه‌یرانى میدیا له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نوسێکى خاوه‌ن ئه‌زمون چه‌ند بابه‌تێک خرانه‌روو  گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ئایا میدیا چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌دا ده‌کات که‌ روبه‌روى کۆمه‌ڵگا ده‌بنه‌وه‌، ئایا سه‌رکه‌وتو بوون له‌ مامه‌ڵه‌کرد له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کان یان پێویسته‌ چى بکرێت تاوه‌کو به‌شێوه‌یه‌کى دروست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت  .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group