به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ساڵیادى بۆردومانکردنى قه‌ڵادزێ کرایه‌وه‌

4/25/2017 6:20:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز
          







سه‌رله‌به‌یانى رۆژى  ۲٤ ى نیسانى۲٠۱۷ به‌ ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان  و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و به‌رپرسانى حیزبى و حکومى له‌ هۆتێل هاى کریست له‌شارى سلێمانى یادى ٤٣ ساڵه‌ى بۆردومانکردنى ئه‌وشاره‌و زانکۆى سلێمانى کرایه‌وه‌ .

له‌سه‌ره‌تاى مه‌ڕاسیمه‌که‌دا وتارى به‌خێرهاتن پێشکه‌ش کرا پاشان ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى بۆردومانى قه‌ڵادزێ و زانکۆى سلێمانى .
دواتر چه‌ند وتارێک پێشکه‌ش کران وتیایدا ئاماژه‌یاندا به‌و کاره‌ساته‌ دڕندانه‌یه‌ى رژێمى به‌عس به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکى سفیل و خوێندکارانى زانکۆ ئه‌نجامیدا .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌وتارێکدا باسى له‌ گه‌وره‌یى ئه‌و تاوانه‌ کرد که‌ حکومه‌تى به‌عس ده‌رهه‌ق به‌شارى قه‌ڵادزێ و خوێندکارانى زانکۆ ئه‌نجامدا که‌ به‌ ده‌یان شه‌هید و بریندارى لێکه‌وته‌وه‌ و به‌شێکى شار و زانکۆى سلێمانى خاپور کران بۆیه‌ شه‌هیدان سمبولى ئازادى ئه‌مڕۆن  وبه‌خوێنى ئه‌وان ئه‌م ئه‌زمونه‌ هاتۆته‌ دى .

به‌پێویستیشى زانى حکومه‌تى عێراق قه‌ره‌بوى خه‌ڵکى شارى قه‌ڵادزێ و که‌سوکارى شه‌هیدان بکاته‌وه‌ چونکه‌ له‌سه‌رده‌ستى حکومه‌تى عێراق ئه‌وکاره‌ساته‌یان به‌سه‌ر هاتووه‌ ،بۆیه‌ کورد ده‌بێت هه‌وڵه‌کانى چڕبکاته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و هه‌قه‌ى به‌سه‌ر حکوه‌تى به‌غداوه‌ هه‌یه‌ .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت ئاوڕى زیاتر له‌ که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان بداته‌وه‌و خزمه‌تگوزارى زیارت پێشکه‌ش به‌و شاره‌ بکات .

له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا خه‌ڵاتى وه‌فاو رێزلێنان له‌لایه‌ن به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌خشرایه‌ که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى کاره‌ساتى شارى قه‌ڵادزێ‌.

 ٤٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ساڵى ١٩٧٤ دا له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ شارى قه‌ڵادزێ و زانکۆى سلێمانى بۆردومانکراو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ١٦٠ هاوڵاتى سڤیل به‌ ژن و مناڵ و خوێندکارى شه‌هید و بریندار بوون و شاره‌که‌ش به‌تاوه‌تى چۆڵکراو هاوڵاتیان ئاواره‌بوون و ماڵ وحاڵى خۆیان جێهێشت.


زۆرترین خوێندراو