به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شدارى له‌ئاهه‌نگى رۆژى له‌دایک بوونى"شاژنه‌ ئلیزابیس دووه‌م " ده‌کات

4/25/2017 8:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







رۆژى سێ شه‌ممه‌ 23 ى نیسانى 2017 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى کونسوڵى به‌ریتانیا له‌ کوردستان به‌شداری کرد له‌ئاهه‌نگى یادى 91 ساڵه‌ى له‌دایک بونى "شاژنه‌ ئلیزابیس دووه‌م " که‌به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رى وڵاتان و کونسوڵی و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان له‌شارى هه‌ولێر سازدرا.

له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا تیشکخرایه‌ سه‌ر مێژووى به‌ریتانیاو رۆژى له‌دایک بوونى "شاژنه‌ ئلیزابیس دووه‌م "  ، هه‌وه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و هۆڵه‌ندا له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان و پته‌وکردنى ئه‌و پیه‌وه‌ندیانه‌ له‌نێوان هه‌ردولا جه‌ختى له‌سه‌رکرایه‌وه‌.

هه‌رله‌ئاهه‌نگه‌که‌دا له‌لایه‌ن کونسوڵى به‌ریتانیاوه‌ رۆڵى هه‌رێمى کوردستان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌روبه‌روبوونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و ده‌رگا واڵا کردن بۆ ئاواره‌کان به‌رز راگیراو ، به‌تایبه‌تى که‌دواى ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌یه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکى سڤیلى ناوچه‌کانى ژَێرده‌ستیان ئه‌نجامیاندا که‌دووره‌ له‌هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان و پێوه‌ره‌کانى ئاشتى و دیموکراسى .

هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پیرۆزبایى خۆى و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى به‌ کونسوڵى به‌ریتانیا گه‌یاند ، هه‌روه‌ها چاویکه‌وت به‌ به‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى دبلۆماسى و سیاسى که‌وت.


زۆرترین خوێندراو