له‌ یابان کۆنگره‌یه‌ک بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌کانى گه‌لى کورد سازده‌کرێت

4/26/2017 6:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌پێناو نزیکبوونه‌وه‌ و پشتیوانى په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ڕاگه‌یاندن و گه‌لى ژاپۆنى بۆ گه‌لى کورد .

هاوبه‌ندى دۆستایه‌تى ژاپۆن ـ کوردستان به‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى کوردستان - ژاپۆنى و کۆمه‌ڵه‌ى ڕۆشنبیرى ژاپۆن ـ کوردستان و هاوبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوکارى په‌نابه‌ران و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى باڵاى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ڕێکخراوه‌کانى یابان ، له‌ ڕۆژى 27 ى نیسانى 2017له‌ تۆکیۆى پایته‌ختى یابان یه‌که‌مین کۆنگره‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانى گه‌لى کورد و بارودۆخى ئاواره‌کان له‌ عێراق و سوریا و تورکیا سازده‌کرێت .

 ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ له‌ ووڵاتى یابان کۆنگره‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ سازده‌کرێت که‌ تێیدا شاندى به‌شه‌کانى کوردستان پێکه‌وه‌ له‌سه‌رکێشه‌کانى گه‌لى کورد و پێشهات و بارودۆخى ناوچه‌که‌ گفتووگۆ ده‌که‌ن .


کۆنگره‌که‌ به‌ میواندارى و به‌شدارى شاندى کوردانى باشوور و باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان سازده‌کرێت که‌ پێکهاتوون له‌ : عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆشیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان .
فه‌رسه‌د سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان .
مه‌حمود ئۆغرۆک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا له‌ فراکسیۆنى هه‌ده‌په‌ .
ئیبراهیم گه‌نج ڕاوێژکارى هه‌ده‌په‌ .
هه‌دیه‌ یوسف هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دامه‌زرێنه‌رى سیستمى فیدرالى دیموکراتى رۆژئاوا  .
ئه‌ڤین سوێد وته‌بێژى کۆنگره‌ى ستار له‌ ڕۆژئاوا .
مسته‌فا موتابخت سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى دیموکراتى کوردى سوریا .
ڕه‌فیق غه‌فور ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى که‌نه‌که‌ . 

شایه‌نى باسه‌ هه‌ر له‌ میانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌دا شاندى کوردانى باشوور و باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان چه‌ند دیدار و کۆبوونه‌وه‌کى گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و ووڵاته‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن  .


زۆرترین خوێندراو