شاندى کوردى له‌کۆنفراسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌یابان گرنگى سه‌ردانه‌که‌یان و به‌ستنى کۆنگره‌یه‌ى تایبه‌ت به‌کورد ده‌خاته‌روو

4/28/2017 5:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 28 ى نیسانى 2017 له‌ کۆنفراسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا شاندى کوردانى باکوور و ڕۆژئاوا و ڕه‌وه‌ندى ده‌ره‌وه‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنى یابانیان دایه‌وه‌  .

دوینێ هاوبه‌ندى دۆستایه‌تى ژاپۆن ـ کوردستان به‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى کوردستان - ژاپۆنى و کۆمه‌ڵه‌ى ڕۆشنبیرى ژاپۆن ـ کوردستان و هاوبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوکارى په‌نابه‌ران و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى باڵاى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ڕێکخراوه‌کانى یابان ، له‌ تۆکیۆى پایته‌ختى یابان یه‌که‌مین کۆنگره‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانى گه‌لى کورد و بارودۆخى ئاواره‌کان له‌ عێراق و سوریا و تورکیا سازده‌کرێت .

ئه‌مرۆش له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا شاندى کوردانى باکوور و ڕۆژئاوا و ڕه‌وه‌ندى ده‌ره‌وه‌ له‌یابان دوابه‌داوى زنجیره‌یه‌ک سه‌ردان و کۆبوونه‌وه‌ و به‌شداریکردنیان له‌ کۆنگره‌ى گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌کانى کورد ئاماژه‌یاندا به‌ گرنگى سه‌ردانه‌که‌یان وکۆبونه‌وه‌کان وبه‌ستنى کۆنگره‌که‌و خستنه‌رووى  کێشه‌و گرفته‌کانى روبه‌روى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست بۆته‌وه‌ .

له‌کۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا شاندى کورد داوایانکرد که‌ ڕاگه‌یاندنى ووڵاتى یابان هاوسۆز و هاوکاربێت بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى کورد به‌ گه‌لى ژاپۆنى و حکومه‌ته‌که‌یان جه‌ختیشیان له‌سه‌ر دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى کورد و ژاپۆنى کرده‌وه‌ .

پاشان ڕۆژنامه‌نووسان پرسیاریان له‌سه‌ر دۆخى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و کێشه‌کانى کورد و په‌یوه‌ندیه‌کانى یابان و کوردستان کرد و شاندى کوردى وه‌ڵامى پێویستى ڕۆژنامه‌نووسانانیان دایه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو