به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسنامه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى سویدى پێگه‌یشت

4/29/2017 7:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسنامه‌ى (ستیفان لۆڤین ) سه‌رۆک وه‌زیرانى سویدى پێگه‌یشت بۆ ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ حکومه‌ت و گه‌لى سوید .

(ستیفان لۆڤین ) سه‌رۆک وه‌زیرانى وڵاتى سوید له‌نامه‌یه‌کدا به‌ناوى حکومه‌ت و گه‌لى سویده‌وه‌ سوپاسى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌کات بۆ شۆرشگێرى و خه‌باتى ئاشتیخوازانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤایه‌تى و ده‌ربڕینى هاو خه‌مى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و خۆى بۆ ئه‌و کاره‌ تیرۆرستیه‌ى له‌ستۆکهۆڵمى پایته‌ختى سوید رویدا .

سه‌رۆک وه‌زیرانى سوید وێڕایى ده‌ربڕینى سوپاس گوزارى بۆ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان جه‌خت له‌خه‌باتى هاوبه‌شى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کاته‌وه‌ له‌پێناو به‌رقه‌رابونى ئاشتى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و کۆتایى هاتن به‌ تیرۆرستان و کرده‌وه‌ نامرۆڤایه‌تیه‌کان .

ئه‌مه‌ده‌قى سوپاسنامه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى سویده‌ :

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
سکرتێرى گشتی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان / عێراق
به‌ڕێز سکرتێرى گشتی

به‌ ناوى حکومه‌ت و گه‌لى سوید، ده‌مه‌وێت سوپاسى ده‌ربرینى دڵسۆزى و پشتگیرى جه‌نابت بکه‌م پاش ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ که‌ ۷ ى نیسانى ۲٠۱۷ له‌ ستۆکهۆلم روویدا.

هیچ ووشه‌یه‌ک نییه‌ بتوانێت سارێژى ئه‌و دلته‌نگى و خه‌مه‌ بکات، که‌ ئێمه‌ بتوانین به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ل که‌سوکار و دۆستانى قوربانیانى ئه‌و هێرشه‌ درنده‌ بێهه‌سته‌ ده‌رببرین که‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ڵام ئه‌مرۆ، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ئێمه‌ به‌رز و به‌ هێزتر ده‌وه‌ستین و ده‌رده‌که‌وین له‌ کاتێکدا که‌ ده‌زانین کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى شان به‌ شانى ئێمه‌یه‌ بۆ پاراستنى به‌ها هاوبه‌شه‌کانمان و وه‌ستانه‌وه‌ دژى هه‌ر شێوه‌یه‌کى تێرۆریستی.

دڵسۆزتان
ستێفان لۆفڤێن
سه‌رۆک وه‌زیرانى سوید
20-4-2017


زۆرترین خوێندراو