حکومه‌تى هه‌رێم سبه‌ى ده‌کاته‌ پشوى فه‌رمى

4/30/2017 6:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى یه‌کى ئایار جه‌ژنى کرێکارانه‌وه‌ وێڕاى ده‌بڕینى پیرۆزبایى  سبه‌ىدووشه‌ممه‌ ده‌کاته‌پشووى فه‌رمى ، ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

په‌یامێک له‌ وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌

به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى کرێکارانى جیهان ، پیرۆزباییه‌کى گه‌رم له‌ کرێکارانى کوردستان و جیهان ده‌که‌ین و هیواى ئه‌وپه‌ڕى سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ڕه‌واکانیان بۆ چینى کرێکار له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌خوازین.

به‌ هاوڵاتیانى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى کوردستان و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین ، رۆژى دووشه‌مه‌ 1-5-2017 له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانى حکومه‌ت دا ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى .

سه‌فین موحسین دزه‌یی
وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
 



زۆرترین خوێندراو