له‌ سنورى سه‌ید سادق چوار ڕاوچى ده‌ستگیرده‌کرێن

4/30/2017 7:11:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ئێستادا وه‌رزى گه‌رادانان و زۆر بوونى ماسى یه‌  ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێکه‌ ڕاوکردنى ماسى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى مه‌فره‌زه‌کانى چڕتر کردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ و ڕوباره‌کاندا تا بتوانن به‌ته‌واوه‌تى ڕێگرى بکه‌ن له‌و هاوولاتیانه‌ى سه‌رپێچى له‌ ڕێنماییه‌کانمان ده‌که‌ن .

له‌وباره‌یه‌وه‌  عه‌قیدى پۆلیس  هێمن کمرخان ئه‌فندى  به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند  له‌ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشکنینى ده‌رپاچه‌ و ڕووباره‌کان له‌لایه‌ن به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سه‌ید سادق له‌ ده‌رچونێکى مه‌یدانیاندا بۆ سنورى ( ئیمامى زامن ) توانیان   (  4 ) ڕاوچى له‌ ده‌ریاچه‌که‌دا ده‌ستگیربکرێن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوکردنى ماسى بوو ن هاوکات توانرا  ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (6 )تۆێ‌ ى ڕاوکردن و  (17) قولاب و  چه‌ند ماسیه‌ک دواتر  سه‌رجه‌م ده‌ستگیرکراو و ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى یاسا کران بۆ ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام بدرێت  .
  .


زۆرترین خوێندراو